گۆڕینەوەی دراو بۆ بەشداربوانی بانکی (ibm)
بەڕێزێک دەپرسێت ئەو کەسانەی کە لە بانقی (ibn) مەعاش وەردەگرن, ئێستا لە بازاڕ شوێنێک هەیە پارەی ناو کارتەکەی پێ دەداتەوە بە دۆلار، واتا ئەگەر من ملیۆنێک بدەم ئەو بە (132) هەزار دینار سەد دۆلاریم پێ دەدات ،پاشان من بڕۆم بۆ بازاڕی دۆلارەکە و بیکەمەوە بە دینار بە نرخی ڕۆژ ئایا ئەمە حەرامە؟ یان ئەگەر بەم شێوازە بێت واتا من مووچەیەکم هەیە دەچێتە سەر ئەکاونتەکەی خۆم مووچەکەی من لەسەر ئەکاونتەکەی خۆم ئەو بە دۆلار مووچەکەم لێ وەرەگرێتەوە، بە چەند لێم وەرگرێتەوە؟ بە (132)هەزار دینار من دینارم هەیە لە مووچەکەی خۆما ئەو بە (132)هەزار دۆلارم دەداتێ، من دوای دەچم دۆلارەکە دەگۆڕم
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمەهیچ ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات، چونکە ئەمە گۆڕینەوەی پارەیە بە دراوێکی تر بەرز و نزمکردنی پارەکە ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات، ئەگەر پرسیارەکە وەک ئەمە بێ؟ ئەگەر شتی نهێنی هەبێ لەم مەوزوعەدا و بچێ بۆ ڕیبا ئەو مەوزوعە لێرە باس نەکراوە، من تەنها لەسەر ئەوەی کە دەیڵێم وەڵام دەدەمەوە .ئەم دەڵێت مووچەکە دەچێتە سەر ئەکاونتەکە مووچەکە ئەم کۆمپانیایە (132) هەزار گەڵات بۆ دەشیکێنێتەوە، لە جیاتی مووچەکەی خۆت گەڵات دەدات و دواترشی تۆ دەچی گەڵاکە دەگۆڕیتەوە لە بازاڕ بەم شێوازە ئیشکالێکی شەرعی نییە خوای گەورەش زاناترە