30/04/2025 - 05:58 PM
28 بینراو

بەشداریکردنی سیستەمی (باڵانس و دراو)

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک دەپرسێت ئەپلیکەیشنێک هاتووە لە بازاڕ بە ناوی باڵانس و دراو باڵانسی کۆڕەک یا ئاسیای بۆ دەنێریت بۆت دەگۆڕێتەوە بە پارە و دەیخاتە سەر (fib) خۆت،هیچ ئیشکالی شەرعی هەیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: کە تۆ باڵانسی بۆ دەنێری دەبێ بڵێی باڵانسی پێ دەفرۆشیت، یانی تۆ باڵانسی کۆڕەک و ئاسیای بۆ دەنێری ئەو پارەی باڵانسەکە دەخاتە سەر حیسابەکەت،  ئەگەر بەم شێوازە بێ ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات. چونکە ئەمە فرۆشتنی باڵانسە، وە پارەکە لە جیاتی ئەوەی بە کاش وەرگری ئیداعی دەکەیتە سەر (fib) ڕێگە چارەیەک نییە بۆ ئیداعی پارە بۆسەر(fib) نا ڕێگەی تر هەیە تۆ ئەتوانی بچی لە ڕێی بانک خۆیەوە ئیداع بکەی یا لە ڕێی بۆ نموونە کەسێکی ترەوە ئیداع بکەیت، بەڵام فاست پەی و زێن (fastpay,zain cash)نا پارەکە بەرز و نزمەکات لای ئەوان، وە ڕاستەوخۆ پارەکە لە ڕێی بانقەوە ئیداع بکە، یا بەم شێوازەی کە خۆت دەیڵێی کارت بفرۆشە بە کەسێک پارەکەی لێ وەرمەگرە با پارەکەت بۆ بخاتە سەر ڕەسیدەکەت ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات خوای گەورەش زاناترە