28/04/2025 - 05:20 PM
36 بینراو

بەکارهێنانی هێڵێکیIQ لەنێوان چەند کەسێکدا.

گشتی

پرسیار :بەرێزێک ئەپرسێ کەسێک کە ئینتەرنێتی IQ ڕائەکێشێت لە ماڵەکانی خۆیان ئەو بەڕێزانەی کە IQ یان راکێشاوە لە ماڵەکانی خۆیان ئەڵێ ئەمان ئەچن بە جیهازی ڕاوتەر خەتەکە بۆ دوو سێ ماڵ بەکاری دێنن ئایا ئەمە کارێکی شەرعیە یان شەرعی نیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :هیچ گرفتێکی شەرعی تیانیە بەڕێزان من بۆخۆم خەتێک ڕائەکێشم خێرایی خەتەکەی خۆم پارەکەی دیاری کراوە، من دێم ئەو خەتە چەن موبایلێکی لەسەر ڕەپتدەکەم یا بۆ چەند قاتێکی بیناکە من خۆم ڕازیم ئەزانم خەتەکەم خاودەبێتەوە بەمە خۆ من نەهاتوم لەوە زیاتر وەحدە بەرم کە پێت داوم، نا ئەو خێراییە بەکار دێنم کە پێت داوم ،وە ئەو گێگایە بەکار دێنم کە لەتۆم کریوەتەوە، من هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیم لەسەر ئیشەکەی تۆ، وەلەسەر مافی تۆ دروست نەکردووە، بەڵکوو لەسەر مافی خۆم دروست بوە کە لەوانەیە خەتەکان خاوەبنەوە لەوانەیە کەمتر بەشەکەن بۆیە ئەمە گرفتێکی شەرعی تێدانیە ،وە ڕێگە پێدراوە و دروستە، من خەتێکی موبایلم هەیە دوو گێگای تیایە بۆ برادەرێکی ئەکەمەوە بۆ ماڵەوەی ئەکەمەوە مافی خۆمە بیکەمەوە خوای گەورەش زاناترە

لینک