28/04/2025 - 05:11 PM
43 بینراو

مامەڵەی ئۆتۆمبێل لەڕێی کۆمپانیای سەیف هۆمەوە Safe hom

مامەڵەدارییەکان

پرسیار :بەرێزێکی کە ئەپرسێ لەبارەی مامەڵە کردن لەگەڵ کۆمپانیای سەیڤ هۆم ئەڵێ ئەمەوێت سەیارەکەی خۆم بفرۆشم بە نەقد دیارە بە کۆمپانیای ئەفرۆشێت وە ڕاستەوخۆ لێیان بکڕمەوە بە قیستی پێنج ساڵ بەڵام لەسەدا پانزەی دەچێتە سەر وە پێشەکی سەدا چلت لێوەردەگرن سەیارەکە هەر لای خۆمەبێ ئەکرێت بەناوی ئەوانەوە تا قیستەکە تەواوەبێت

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام :ئەمە حەڕامەو وە ئەمە ڕیبایە بەڕێزان ئەمە ئەو (بەیعی عینەیە)کە پێغەمبەری خوا ‎ﷺ باسی ئەکات وە هەڕەشەی لێ دەکات تۆ کەسێک شتێکی پێ بفرۆشێت بە حازر دواتر هەر لەخۆی بکڕیتەوە بە قیست ئەمە ڕێک وەک ئەوە وایە قەرزێکی داویتێ بە ڕیبا بەڵام ئەم سەیارەیە یا ئەم کاڵایە بۆ بە پەردەپۆش کارێک بۆ عەمەلیەی ڕیبا ، لەبەرئەوە حەڕامە ،وە ئەمە سوێکی صەریحە کاتێک تۆ شتێک ئەفرۆشیت بەکەسێک بە نەقد بۆت نییە هەمان شت لە خاوەنەکەی بکڕیتەوە بە نەقد یا کاتێک لێی ئەکڕی بۆنمونە بە نەقد بۆت نیە پێی بفرۆشیتەوە بە قیست بۆ هەردوو معامەلەکەی بە هەردوو شێوازەکە حەڕامە ئەم کەسە بۆی هەیە سەیارەکەی بفرۆشێت بەم کۆمپانیایە بە نەقد دوای بچێت بەو پارەیە سەیارەیەکی کە بکڕێت لە شوێنێکی کە بە قیست لەبەر ئەوە معامەلەکە قیست و حازرەکە نابێ، لەگەڵ یەک کەس بکرێت، بۆ ئەو بەڕێزانەی معامەلەی قیست دەکەن دەبێت ئاگایان لەوە بێت،  لەو کەسانەی کە بە قیست پێیان فرۆشتون، یا لێیان کڕیون بۆیان نیە پێیان بفرۆشنەوە بە پێچەوانەکەیەوە بە هەموو شێوازێک حەڕامە وە ڕیبایە خوای گەورەش زاناترە

لینک