ناردني كەسێک بۆ کڕینی کاڵایەک و پێ فرۆشتنەوەی بە قازانج.
پرسیار :بەرێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ لە لەسێک کە دوکانی موبایلی هەیە ئەم دیارە تەلەفۆنی بۆ کردوەو گوتوێتی بڕۆ لەو دوکانە موبایلێک بێنن، ئەو دوکانە دوکانی ئەو کەسە نیە کەمن تەلەفۆنم بۆی کردوە، وە دوکانی برادەرێتی ئەڵێ چوم لە دوکانەکە موبایلەکەم کڕیوە ئەو کەسە تەلەفۆنی بۆ کەسەکە کردوە گوتوێتی ئەوە موبایلەکەم داوەتێ با 650 دۆلار ئەم برادەرەی من کە کەسی یەکەمە ئەو گوتوێتی ئەوا 800دۆلار لەسەر تۆ ماڵە یانی ئەم بەقیست وەری ئەگرێ دیارە ئەمیش ئەچێت بەکاش پارەکە ئەدا ئەڵێ ئەمە حەڕامە گا حەڕام نیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :ئەمە ڕیبایەکی صەریحە بۆ ؟چونکە ئەم کەسەی کە برادەری تۆیە کە گوتویەتی بڕۆ بۆ لای ئەو برادەرەم، کەدوکانی موبایلی هەیە نائەبو وای کردایە تۆداوای موبایلەکەت کردوە، لەمت کردوە ئەبوایە ئەم خۆی بچوایە بە 650 دۆلار موبایلەکەی بکڕیایە تۆی نەناردایە، خۆی بە 650 دۆلار موبایلەکەی ئەکڕی، ئینجا تۆی بانگ ئەکرد ئەیگوت ئەوە موبایلەکەم بۆ کڕیوی ئەتەوێت بە 800دۆلار بەقیست؟ ئەوکاتە ئەگەر تۆ بت گوتایە بەڵێ ئەمەوێت پێی دەفرۆشیتەوە بە قیست ،تازە ئاوا حەڵاڵ بو، بەڵام ئەو تۆ بنێرێت موبایلەکە خۆت بیکڕیت بە 650 دۆلار بێت دواتر ئەم پارەکەت بۆ بدا بەکەسی موبایل فرۆشەکە وە 800 دۆلار لەسەر تۆ بکات بە ماڵ بەدڵنیاییەوە ئەمە کارێکی حەڕامە وە کارێکی ڕێگە پێدراو نییە، ئەبێ معامەلەکە هەڵبوەشێتەوە بەو شێوازە بکرێت کە عەرزم کردی کەسەکە خۆی سەرەتا بچێ بیکڕێت دواتر خۆی بیهێنێتەوە بە معامەلەیەکی تر بەتۆی بفرۆشێت بەو مەبلەغەی کەلەسەری رێک ئەکەون
لینک