28/04/2025 - 05:06 PM
16 بینراو

بەرپرسیارێتی ئیرەیی بردن و لێکەوتەکانی.

گشتی

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ دەڵێت من سەیارەم هەبوو، پارەشمان هەبوو، لە ماڵەوە ئەڵێ خەڵکی  نزیکیان حەسودیان پێبردوین ئێستا سەیارەکەیمان نەماوە وە پارەکەشمان نەماوە ئایا ئەمە حەسوودیە یا قەدەری خوایە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :ئەگەر حەسودی خەڵکیش بێت هەر بەدەر نیە لە قەدەری خوا، یانی ئێمە ئەو دوو بابەتە تێکەڵ نەکەین ،ئەو کەسانەی حەسودیان پێبردون ئەوانە گونهبار بون، حەرامیان کردوە، نەتیجەکە ئەوەی کە ئەمان فەقیر بوون، ئەمە ئەڵێین بابەتێکەو قەدەری خوایە و ئینسان پێی ڕازی بێت، وە ئەو کەسانەی کە ئەزانیت ئاوان لێیان دورکەرەوە یان هەوڵبدە نیعمەتەکان کە هەتە و خوا پێیداوی، لێیان بشارەوە بۆ ئەوەی تووشی ئەوە نەبی، کە ئەوان حەسودیت پێبەرن، وە توشی زەرەو زیان نەبێت، بەهۆی حەسودیانەوە ،بەڵام لەکۆتاییدا هەموو شتێک قەدەرە، بەڵێ ئێمە ئەڵێین هەموو شتێک قەدەرە ،بەڵام ئەو ئینسانەی دەستیان هەیە لە دروستکردنی قەدەرەکاندا تاوانبارن، بەدڵنیاییەوە تاوانبارن کەسێک بڕوا بۆ بەیانی زەلامێک بکوژێت بڵێ وەڵا قەزاو قەدەر بوە، ئەمە نا قەزا و قەدەر بو کە ئەم پیاوە مردوە بەلام موسەبیبی قەتلەکە تۆی ،تۆ قاتلی تۆ پیاو کوژی، تۆ ئەبێت سزای پیاو کوژی بدرێیت، چونکە تۆ کەسەکەت کوشتوە ئەوە مەوزوعێکە ئەبێ ئاگامان لێی بێت، وە خۆمان توشی گوناه نەکەین تیایدا وە تێگەشتنی هەڵەشمان نەبێت بۆی

لینک