28/04/2025 - 05:03 PM
31 بینراو

مامەڵەکردن لەبۆرصەدا

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ  ئایە مامەڵەکردن  لە بۆرصەدا کڕین و فرۆشتنەوەی  ئاڵتوون یا دراوی جیهانی وەكو دۆلار یان نەوت حەڵاڵە یان حەرامە ؟بەدەر لە دراوی ئەلیکترۆنی بابەتێك لە ئیسلامدا ڕێگە پێدراو نەبێ ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام/ئەمانە هیچیان ڕێگە پێدراو نین بە ڕێزان کڕینی ئاڵتوون لە بۆرصە ،کڕینی دراوی جیهانی لە بۆرصە ئەمانە ئێمە گوتوومانە مەرجی سەرەکی ئەم مامەڵانە   ئەوە ئەبێ دەستاو دەست بکەن ،واتە کە تۆ ئاڵتوونەکە پارەکەی ئەدەی  ئاڵتوونەکەو وەر بگری یا ئەبێ  بێتەسەر ڕەصیدەکەت یا وەکیلەکەت، بتوانێت وەری بگرێ،  بە تەحەداوە من ئەیڵێم هیچ کەسێك کە لە بۆرصەدا مامەڵەی ئاڵتوون ئەکات، هەر نایشیبینێ وە دەستیشی پێوە نادات، لە مەجازێکدا تەنها ڕسمەکەی ئەبینێ و ئەمە ئاڵتوونێکە و ناوێکی ئەلکترۆنی ئەکەن ،بە ناوی تۆووە یا پارە شەرعی نیە ،سەبارەت بە نەوت لەوانەیە کاری ئاسان تر بێت، چونکە  نەوت ئەو مەرجەی تێدانیە کە ئەبێ  تەقابڵ تێدا ڕووبدات، وەکو ئاڵتوون و دراو بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەم بابەتەش کڕینەکەی  فعلی بێت، وە کڕینێکی وەهمی نەبێت، وە تەنها ئەڕقام نەبن، داتا نەبن  ،وە کڕینەکان بۆ کاڵای حەقیقی بن، هەوایی نەبێت، ئەگەر زانیمان ئەم کارە حەقیقیە وە نەوتەکە ئەکڕدڕێ وە نەوتی خامە، وە بۆ نمونە  ئەم نەوتە مەصدەری مەشروعی هەیە، باشە ئەم کاتە درووستە کە ئەمانە هەمووی  بۆخۆی کە پێی ئەڵێی بۆرصە هیچی لە حەقیقەتدا وجودی نیەو مەعامەلاتی وەهمین، بۆیە من ئەڵێم شەرعی نیە  ،ئەم جۆرە کارومامەڵانە مەگەر  تەواو دڵنیا بین، کەسێك   تەواو دڵنیا بێ لەو لایەنە شەرعیانەی ئاساییە بکات. .ع