خوێندنی سورەتی (الجن) بەشەوان جنۆکە کۆدەکاتەوە.
پرسیار :بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت لە سەنتەرێکی خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتان مامۆستاکە وتوێتی بە شەوان سورەتی جن ئەخوێنن چونکه جنەکان لە دەورت کۆدەبنەوە ئەم قسەیە ڕاستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام : نەخێر هیچ ڕاست نییە، ئەم قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نیە، سوڕەتی جن کۆناکاتەوە، سوڕەتی جن سوڕەتێکی زۆر زۆر گەورەیە ،خوای پەروەردگار لەم سورەتەدا کۆمەڵێک حەقیقەتی زۆر جوان بۆ ئێمە باس دەکات ،وە کۆمەڵێک دڵنەوایی دەدات، بە ئێمە، بۆ ئەوەی لەگەل ئەو عالەمەی کە پێی دەوترێت عالەمەی جنۆکە هیچ سڵێکمان نەبێت ،وە هیچ ترسێکمان نەبێت، لێیان، چونکە پەروەردگار وا باسیان دەکات وە وا وێنایان دەکات کە ئەمانە مەخلوقاتێکی خوان ،وەکو ئێمە ئەمانە خەڵکانێکن مەئمورن بە عەبدایەتی، موکەلەفن بە عەبدایەتی، وە ئەمانە شوێن کەوتەی پێغەمبەری ئێمەن ﷺ ،ئەمانە وەکو مرۆڤ خەڵکانی باش و خەڵکانی خراپیان تێدایە ،خەڵکانی زۆر صاڵحیان تێدایە، خەڵکانی زۆر دیندارو خواناسیان تێدایە هەر وەکو ئێمە ،وە خەلکانێکی خراپیشیان تێدایە،، وە خوای پەروەردگاری لەم سورەتەدا نەفی ئەوە دەکات کە جن غەیب بزانێت ،وە نەفی ئەوە دەکات غەیری خوا هیچ پێغەمبەرێک غەیبی زانیبێت ،وە نەفی ئەوە دەکات خوای پەروەردگار کە ئەم جنۆکانە موقەرەب بن لە عالمێکدا بەوەی کە ئیطلاعیان هەبێت لەسەر ئەسراری غەیب، وە باسی ئەوەشمان بۆ دەکات هەر لەم سورەتەدا بەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ مەئمور بوە بە تەغلیبی ئەوان ،وە ئەوانیش وەکو ئێمە قیامەتێکیان هەیە وە سزاو پاداشت و جەهەنەم شمولی ئەوانیش دەکات،لەبەر ئەوە خوێندنی ئەم سورەتە موبارەکە هیچ ترسو سڵەمینەوەک بۆ ئینسان دروست ناکات، وە ئینسان کە دەیخوێنێت لە معناکانی تێبگات، وە لەوە تێبگات کە عالەمی جنۆکەکان عالەمێکن وەکو ئێمە، دروستکراوی پەروەردگارن ،هیچ زیانیان بۆ هیچ شتێک نیە، مەگەر لەسەر مەشیئەی پەروەردگار نەبێت وە ئەوانە عالەمێکی سەربەخۆن هیچ حەز بەتێکەڵ بونی عالەمی مرۆڤەکان ناکەن و هیچ پەیوەندییەکیان بە عالەمی مرۆڤەکانەوە نیە ،لەبەر ئەوە هیچ ترسێکی ناوێت، ئەم بابەتە وە ئەو خوشکە بەرێزە ئەو مامۆستا بەرێزە وای گوتبێت ئەترسم بەهەڵە گەیشتبێت ئەوان ئەگەرنا ئەگەر مامۆستاکە وای گوتبێت بەهەڵە مامۆستاکە تێگەشتوە، ئەگەریش تەلەبەکان بە هەڵەتێگەشتبن پێویستەکات سڵیان نەبێت لەو بابەتە. خوای گەورەش زاناترە
لینک