مەرجە پیاوی باش هاوسەری باشی هەبێت و بەپێچەوانەوە؟
پرسیار :بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت لە ژیانی واقعدا کەسی خراپ دەبینین کەچی ژنەکەی هەتا بڵێیت لەخوا ترس و بەتەقوایە ئایا لە هیچ سەرچاوەیەکدا هەیە کە خوای پەروەردگار گوتبێتی کە خوا بۆ کەسی پاک ئیلا هەر کەسی پاک بەنسیبی دەکات؟ وە بۆ کەسانی خراپ ئیلا کەسانی خراپی بەنسیب دەکات؟ ئەگەر وایە بۆ خێزانی دوو پێغەمبەر ئەهلی دۆزەخن؟ ئەی بۆچی خەڵکانێکی پاک نەبوون خێزانی فیرعەون شوی کرد بە پیسترین کەس؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: دیارە مەبەستی ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت: (الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ۖ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ۚ أُولَٰئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ) ئەمە بەڕێزان ئەمە ئیرادەیەکی شەرعی خوای پەروەردگارە، نەک ئیرادەیەکی کەونی قەدەری ئێمە جیاوازیەک بکەین لەنێوان ئەوەی پەروەردگار دوو ئیرادەی کەونی قەدەری هەیە، ئەم ئیرادە کەونی قەدەریە ئەو ئیرادەیەیە کە ئێمە بەسەرماندا جێبەجێ دەبێت، وە ئێمە بژاردەمان نیە لە جێبەجێ کردنیدا وەکو مەسەلەی تەمەن مەسەلەی ڕەگەز وەکو مەسەلەی هەڵبژاردنی نەتەوە ئەمانە ئێمە بژاردەمان نییە پێی دەگوترێ ئیرادە کەونیەکەی خوا بەرپرسیاریش نین، ئێستا بۆنمونە ئێمە کوردین خوا لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکا بۆ کورد بوین؟ نەخێر، خوا لێپرسینەوەمان لێ دەکات بۆ پیاو بووی یا ژن بوی؟ نەخێر لێپرسینەوە مان لەگەڵ دەکات بۆ جوان بوین یا ناشرین بوین نەخێر خوا لێپرسینەوەمان لەگەڵدا دەکا بۆ باڵامان بەرز بو یا کورت بو؟ نەخێر چونکە ئەمانە بژاردەی پەروەردگارن لەسەر چی پەروەردگار محاسەبە دەکات، لەسەر ئیرادە شەرعیەکە ئیرادە شەرعیەکە ئەوەیە داوامان لێدەکات کە بژاردەی هی ئێمەیە یان نا کە دەیکەین خوای پەروەردگار لەم دوو ئایەتەدا ئەفەرموێت:مەفروزە خەڵکانی باش هاوسەرگیری لەگەڵ خەڵکانی باشدا بکەن وە خەڵکانی خراپ هاوسەرگیری لە جنسی خۆیان، وەک خۆیان لەگەڵ کەسانی خراپدا بکەن، ئەم ئیرادەی شەرعیە جێبەجێ دەبێت یا جێبەجێ نابێت، هەندێک جار جێبەجێ نابێت هەندێک جار پیاوێکی زۆر باشمان هەیەو ژنەکەی خراپە هەندێک جار ژنێکی باشمان هەیە پیاوەکەی خراپە، ئەوە ئێمەین جێبەجێمان نەکردوە ئەمە فەرز نییە بڵێین: ئیلا ئەم ئیرادەیەی خوا وایە خوای گەورەش وای نەفەرموە ئەمە تێگەشتنی هەڵەیە بۆ ئایەتەکە. کەواتە خوا ڕێنموونیمان دەکات ئەوەی کە زەواج لەگەل کەسی باشدا بکەن، ئەوەی کە پێغەمبەر دەفەرمووێت: ﷺ (إذا أتاكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه) ئەگەر کەسێک داوای هاوسەرگیری لێکردن لە دین و ئەخلاقی ڕازی بوون زەواجی لەگەڵدا بکەن. بەس هەیە شوی کردووە بە بێدینێک ئێ ئەمە بێ فەرمانی خوای کردووە سەرپێچی فەرمانی خوای کردووە، بژاردەیەکی هەڵەی کردووە، کە ئەم کارەی کردووە بەڵام ئیرادەکە کەونی نیە بڵێین: ئێمە سەپاوە بەسەرماندا هەر دەبێت باش لەگەڵ باش و خراپ لەگەڵ خراپدا وە زەواجی ئەو دوو پێغەمبەرە بەڕێزەش لەگەڵ ئەو ئافرەتانە تەبریراتی تری هەیە دیارە یەکەم: لە شەریعەتی ئەواندا ئەم کارە حەڕام نەبوبێت و لە شەریعەتی ئێمەدا حەرام کراوە. دووەم: لەوانەیە ئەم پێغەمبەرە بەرێزانە پێش پێغەمبەرایەتی و پەیامی پێغەمبەرایەتیان زەواجیان کردبێت، لەگەڵ ئەو ئافرەتانە وە دوای ئەوەی پەیامی پێغەمبەرایەتیان بۆ هاتووە ئومێدیان هەبووە طموحیان هەبوە کە ئەمان مسوڵمان بن، وە حەرام نەبووە، ئەگەر ئەمانە ئافرەتەکانیان، خێزانەکانیان، مسوڵمان نەبوبێ دوای خوای گەورە خێزانەکانیشی لەناو بردوون. وە مەوزوعی ئاسیاش کە خێزانی فیرعەون بوە هەر وابوە، ئەوکاتەی کە ئاسیا خێزانی فیرعەون بوە، ئاسیا خۆشی مسوڵمان نەبووە، کە زەواجی لەگەڵدا کردووە، باوەڕدار نەبوە، دوای لە دەعوەی موسا کە لە دەعوەی مووسا (علی صلاة وسلام) گوێ دەگرێت ئیمان دێنێت، وە دواتریش ئەوەیە فیرعەون شەهیدی دەکات، وەلەناو دەچێت ئەم ئافرەتە بەرێزە. کەواتە ئێمە دەڵێین بژاردەی ئێمەیە ئێستا ئێمە خۆمان ئەتوانین زەواج کەین لەگەڵ کەسی بێدین ئەشتوانین زەواج کەین لەگەڵ کەسی موسڵمان، (لەسەر یەکەمیان سزا وەردەگرین لەسەر دووەمیان پاداشت وەردەگرین) هەردوو بژاردەکە ئەتوانین بیکەین بەڵێ ئازادین بەڵێ کەواتە ئەمە پێی دەوترێ ئیرادەی شەرعی خوای پەروەردگار بۆیە وەک ئیرادەی کەونی سەیر نەکرێت. خوای گەورەش زاناترە
لینک