28/04/2025 - 04:21 PM
24 بینراو

وێنەکێشانی منداڵ

گشتی

پرسیار :بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت منداڵەکانم زۆر حەز بەڕەسم دەکەن منیش نازانم ڕێگا ڕاستەکە چیە تکایە

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام :ئاساییە منداڵەکان ئەگەر ڕەسم بکەن، وێنە بکێشن، لە ئێستاوە ڕایان بێنە کە وێنەی سروشت زیاتر بکێشن، وێنەی رووەک، وێنەی سروشت ئەم وێنانە بکێشن وە فێریان بکرێت، کە وێنەی مرۆڤی ئاسایی یان ئاژەڵ و گیان لەبەر نەکێشن ئەگەر کێشایشیان با ئەوەندە وێنەکە بکئشن کە لەشەکەی جسمەکەی پێ تەواو نابێت، وە ئەگەر ئەمانە بۆ فێرکاری بن بۆ خوێندن ئەو بابەتە بن ئەوە ئاساییە ئەگەر هاتو لاشەی مرۆڤیش بەتەواوەتی دروست بکەن، هیچ کێشەی نیە بەڵام دواتر بسڕێتەوە وە ئەم مناڵانە هەوڵ بدرێت پەروەردەیەکی ئاینی تەندروست بکرێن، لە سەرەتاوە هەموو ڕێکاری ئەوەیان فێر بکرێ کە پیشەکەیاندا لە کارەکەیان تەجوازی سنوری حەرام نەکەن خوای گەورەش زاناترە