جیاوازی عمولەی حەواڵە لەکاتی قەرزدا
بەرێزێکی کە ئەپرسێ دەربارەی حەواڵە ئەڵێت دوو جۆر حەواڵە هەیە یەکێکیان پارەکە تەسلیم دەکەی، وە عمولەی لێوەردەگیرێت، وە حەواڵەکەی بۆ دەکرێت. دووەمیان: کە حەواڵەی بۆ دەکرێت پارەی حازری نیە، لە ماوەی بیست ڕۆژدا پارەکەت دەداتێ، بەڵام عمولەی ئەمەیان فەرقی هەیە لەگەڵ جۆری یەکەمیان گرانترە بەپێی ڕێکەوتن دادەنرێت، بۆنموونە بۆ هەر دەفتەرێک دوسەد دۆلار عمولە ئەم جۆرەی دوەمیان ئەچێتە باری سوو ڕیباوە.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەتەئکید بەڕێزان ئێمە گوتومانە ئەو بەڕێزانەی کە نوسینگەی حەواڵەیان هەیە نابێت عمولەی حەواڵەی حازرو قەرزیان فەرقی هەبێت، ئەگەر کەسێک بە نەقد عمولەی کەمتر بێت لە قەرز، بەتەئکید ئەوکارە "حەڕامە" کەواتە ئەمە کارێکی نامەشڕوعە، وە کارێکی ڕێگە پێدراو نییە، ئەبێ عمولەی حەواڵەی حازرو قەرز یەک عمولە بێت، لە موقابیلی ئەوەی قەرز ئەدەم بەتۆ ،چونکە تۆ بۆت حەواڵە کردم بە قەرز یانی قەرزت داوە بەمن، چونکە لە موقابیلی قەرزدا زیادت کردە سەری کەواتە فائیدەت وەرگرتووە، ئێمە ئەڵێین هەر قەرزێکیش فائیدە بەشوێن خۆیدا ڕابکێشێت ئەبێت "بەڕیبا"لەبەر ئەوە ئەم جۆرە حەواڵەیە "حەرامە" وە شەرعی نیە. خوای گەورەش زاناترە