زەکاتی پارەی تەکسی
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ من هاوسەرەکەم چوار دەفتەر دۆلاری لە ئیشی تەکسی دایە، ئەم مانگانە پڕێک پارەی لێ وەردەگرین، بەڵام لەو پارەیە پاشەکەوتوو شتی نییە، لەو پارەیە زەکات دەکەوێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر پارەکان بۆ نمونە ئا بە تەکسییەکان درابن، وە تەکسییەکان کڕین و فرۆشتنیان پێوە نەکرێت، وە تەنها لە داهاتی تەکسییەکانیەوە پارە خەرجەکەن، نەخێر، بەڵام ئەگەر تەکسییەکان کڕین و فرۆشتنیان پێوە ئەکرێ ئەوکات بەڵێ ئەبێ ساڵانە لە کاتی زەکاتە ئەم تەکسیانە تەخمین بکرێن، لە پارەکەیان زەکات بدرێت، کەواتە دەبێ جەنابت لەمە بەرچاو ڕوون بیت، وە خۆت وەڵامەکەی خۆت بدەیتەوە، ئایا تەکسییەکان تەکسی کرێن، واتە ئێو پارەتان داوە، بەس سەیارەی تەکسی و کڕیوتانن و بە دەست خەڵکێکەوەیە، لە کرێکەی ئێوە مەسروفدەکەن، ئەگەر وایە زەکاتی ناکەوێت، ئەم تەکسیانە ئەگەریش پارەتان داوە، بە خەڵک مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی تەکسی پێوە ئەکا ئەو ساڵانە ئەبێ زەکاتی ئەو پارەیە بدەن. خوای گەورەش زاناترە