نەبینینی منداڵ دوای جیابونەوە
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ دەڵێت: ئەگەر ئافرەت تەڵاق درابێت، بە بیانوی ئەوەی کە نەگونجاوە، لەگەڵ هاوسەرەکەی، ئافرەتەکە دوای تەڵاقەکە دیارە کە تەڵاق دراوە منداڵی هەیە، مەبەستی ئەوەیە نایەوێ مناڵەکەی ببینێت، ئێ چونکە ئەترسم منداڵەکە لای من بێت، تووشی گرفت بێ و ئەگەر تووشی کێشەیەک بێت، من تووشی بەرپرسیاریەتی بم، ئایا ئەمە نابێ بەچپڕاندنی بەسیلە ڕەحم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر مناڵەکە تەمەنی لە دوو ساڵ کەمتر بێ و پێویستی بە شیر بێت، وە پێویستی بە بەخێوکردنی تۆ بێت، نابێ لە دوو ساڵ پێش دوو ساڵ ئافرەت واز لە منداڵ بێنێ، چونکە خوای پەروەردردگار ئەفەرموێت: ( وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ )خوای پەروەردگار باسی ئەم دوو ساڵە ئەکا کە مافی منداڵە بە سەر دایکیەوە، کە بێ دایکی بەخێوی بۆیە ئەگەر ئەم منداڵە لەمەی لە دوو ساڵ کەمتر بێ باشتر وایە ئەم خوشک کە بەڕێزە قەتعی عەلاقەی لەگەڵ نەکات، وەشیری پێ بدا تا ئەو کاتەی لە دوای دوو ساڵەکە، لە دوای دوو ساڵەکەوە، ئەگەر تۆ جیابوویتەوە لە هاوسەرەکەت، وە ئەترسی بەوەی کە منداڵەکە لای تۆ بێ تووشی کێشە بێت، ئاساییە منداڵەکە بدەیتەوە بۆ باوکی بەڵام باشتر وایە یەعنی قەتعی سیلەی ڕەحمی لەگەڵ نەکەی، واتە تۆ منداڵێکی ئاوا گەورە ئەبێ دایکی نییە، وە دایکی ناناسێت، بۆچی لە پای چی ئێمە ئەڵێین تۆ وەکوو حەزانە وەری مەگرە، بەڵام وەکو ئەوەی کە مافی دایکایەتی ولێپرس سینەوە و جار جار تەلەفون کردنێک و هەدییە بۆ ناردنێک، هەر بۆ ئەوەی کە سیلەی ڕەحمەکە بمێنێت، با ئەمەیان بمێنێ تووشی حەرام ئەبی ئەگەر قەتعی سیلەی ڕەحم لەگەڵ ئەو منداڵە بکەیت. خوای گەورەش زاناترە