مامەڵەی فاستپەی بەزیاد وکەم
مامەڵەدارییەکان
بەڕێزێکی کا ئەپرسێ ئەپرسێ ئەڵێت: لەسەر مامەڵەی فاستپەی ئەڵێت بۆ نموونە کەسێک پانزە هەزاری فاسپەیم بۆ دەنێرێت، من چواردە هەزار یان چواردە هەزار و پێنج سەد لێی ئەکڕم ڕیباییان نا؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ ڕیبایە و حەرامە و سەد جار ئەمەمان گوتووەتەوە، خوای گەورەش زاناترە