25/04/2025 - 04:49 PM
20 بینراو

خەرجکردنی پارە لە خانوی ماڵە باوکدا

گشتی

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ خانوو ئەگەر هی ماڵە باوک بێت وەکوڕ قاتێک بۆ خۆی دروست بکات، لەو ماڵە بە پارەی خۆی دوایی خانووەکە ئەفرۆشێت ئەم کوڕە ئەو بڕە پارەی لە دروستکردنی ئەو کاتە سەرفی کرد و هەڵی دەگرێتەوە، دەڵێت: یا ئەو بەشەی لە وەرەسەکە هەڵدەگرێت، دەڵێ کوڕەکە چەند ساڵێک لەم خانووە ژیاون کە لەسەر وخاوەنی ماڵی باوکیەوە بوو ئایا حوکمی چیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەو بەڕێزانەی کە بۆ نموونە بە پارەی خۆیان بەشێک لە خانووەکانی ماڵی باوکیان ئاو دەکەنەوە، ئەگەر هاتو ئەمانە بۆ خۆیانی ئەکەنەوە وا پارەکە وەکوو هەدیە نایدەن بە باوکیان، وە بۆیەش کردویانەتەوە کە هی خۆیان بێت، ئەمانە لەو کاتەی کە باوکیان ئەمرێ خانووەکان ئەمێنێتەوە ئەو مبلەغەی کە سەرفیان کردووە، لەو شوێنەی کە خۆیان تیایدان مەبلەغەکە دواتر ئێمە لەگەڵ کۆی خانووەکە تەخمین دەکەین، یانی بۆ نموونە خانووەکە بایی (6) دەفتەر بووە، ئێمە دوو دەفتەرمان خەرج کردووە، لە قاتی سەرەوە ئەمە کردوویەتی (8) دەفتەر (8)دەفتەر واتە یەک لەسەر چواری ئەم خانووە، دواتر کە باوکەکە مردووە ئەم خانووە بەیانی فرۆشتمان بە (40) دەفتەر یەک لەسەر چواری ئەم پارەیە بۆ ئەو کەسەیە کە ئەو دوو هۆدەیەی دروست کرد، لە قاتی سەرەوە، واتە ڕێژەی بەشداری ئەم کوڕە لە کۆی خانووەکە چەندێکە؟ سێ دەفتەر بووە، خانووکە بایی نۆ دەفتەر بووە، یەک لەسەر سێ بووە، دوو دەفتەر بووە، خانوونەکە بایی هەشت دەفتەر بووە، یەک لەسەر چوار بووە ئەو ڕێژەیە کەی فرۆشتە کوڕەکە ئەو ڕێژەیەی خۆی لە خانووەکە هەڵدەگرێتەوە، بەو شێوازەی کە عەرزم کردن