قەرزی خوێندن لەوڵاتی فنلەندا
گشتی
بەڕێزیش کە ئەپرسێ ئەڵێ من قوتابی لە پەرستاری لە وڵاتی فینلەندا خوێندنەکەم ماوەی سێ ساڵە، دوو ساڵی یەکەم حکومەت هاوکاریم کا بەڵام ساڵی کۆتایی پێویستە قەرزی خوێندن بکەم، ئێ پێم وایە نیسبەیەکی کەم زیادی دەچێتە سەر، ئایا من ئەتوانم ئەم قەرزە وەربگرم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێزەکەم ناتوانی وەربگری چونکە ئەبێ بە "ڕیبا"وە ئەمە کارەکە حەرام دەکات، لە بەرئەوە وەری مەگرە، هەوڵ بدە قەرزێکی حەسەنە لە شوێنێک وەربگرە خوێندەکەی پێ تەواو بکەیت.