25/04/2025 - 04:46 PM
32 بینراو

بەرکەوتنی جەستەی پیاو و ئافرەت لەسەر جلەوە

گشتی

بەڕێزێک کە ئەپرسێ دەڵێت: ئەگەر دەستت یا شوێنێکی جەستەت بەر ئافرەتێک بکەوێ کە نا مەحرم بێت بەڵام بەرپێستی نەکەوێت، لەسەر جلەوە بەری کەوت بێت ئایا ئێ دەستنوێژی پێ ئەشکێ یان نا؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر تەنها بەرکەوتنێکی نائاسایی بووبێ واتە مەبەست نەبووبێ، وە تەنها ئەوەی کە لەسەر جلەوە شانی بەری کەوتووە، قۆڵێ بەری کەوتووە، ئەمە هیچ ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات، وە دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵام ئەگەر لەسەر جلەوە بە مەبەست دەستی بۆ برابێت، ئەمە "حەرامە" وە لەوانەیە دەستنوێژیش بەتاڵ کاتەوە، بە تایبەتی ئەگەر ئینسانەکە تەڕایی بۆ دروست بووبێت، کەواتە ئەمە کارێکە چانە بێ خۆی لێ بپارێزێ ئەگەر وەکو عەرزم کردن بە بەرکەوتنی مەبەست بووبێ بەڵێ ئەو کاتە کارەکەی "حەرام" بووە وە نامەشروع بوو بۆ ئەگەر هەستیان بزوا بێ بەوە تەڕاییان هەبوو بێ دەستنوێژیشی پێ بەتاڵ ئەبێتەوە خوای گەورەش زاناترە