هاوبەشی بوون لەمامەڵەپێوەکردنی ئاژەڵ
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ باو بەڵکی دیارە پارەی کەسێکی لایە ئەو کەسە کە پارەکەی لای باوکێتی ئەڵێ باوکم ئیشی مامەڵەی ئاژەڵەکە هەموو جارێک ئاژەڵ ئەکڕێ ئەو کەسە لەگەڵ خۆی ئەکا بە شەریک کە خاوەنی "پارەکەیە" کە بە باوکم ئەڵێم ئەڵێم بۆچی هەر ئەو شەریک بکەین مادام پارەی ئەومان لایە عەیبە ئەگەر ئەو نەکەین بەشەریک ئەڵێ ئاژەڵەکان کە ئەکڕین من و باوکم ئەبین بە یەک بەش ئەویش ئەبێ بە بەشێک لە کارەکەدا، وە ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی کە زەرەر و قازانجمان وەکوو یەک بێت، هەموومان زەرەر ئەدەین
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە موزارەبەیە بەڕێزەکانم ئەمە پێی ناوترێ قەرز کە موزارەبەیە ئەمان ئەچن بەم پارەیە ئاژەڵ ئەکڕن، ئێ لەگەڵ ئەو پیاوەی کە خاوەنی دەسمایەکەی بن، بە سێ بەشەوە ئەم و باوکەکە ئاژەڵەکان بەخێوە کەن، ئەو کەسەش کە دەسمایەکەی هەیە لە قازانجدا بە هەر چەند ڕێژێک کە ڕێککەوتوون ئاساییە، یانی بۆ نموونە ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی کە ڕێژەکە قازانجیان لە %10 بۆ ئەو بێ و لە %10 بۆ ئەو بێ، ئەمە گرفتێکی شەرعی دروست ناکات، بەڵام لە زەرەردا ئەمان زەرەر نادە، واتە ئەم برا بەڕێزە پرسیارەکەی کردووە، لەگەڵ باوکی ئەگەر زەرەری کە ئێوە زەرەر نادەن، بۆ؟ چونکە تەبیعەتی موزارەبە، تەنها خاوەن دەسمایە زەرەرەدەن، ئەو کەسانەی کە دەسمایەکەیان هەڵسوڕاندووە، کە ئێوەن و وڵاخەکان بەخێوەکەن و ئەیکڕن و ئەیفرۆشن و سەرپەرشتی ئەکەن، ئێوەن زەرەر نادەن ئەو بەڕێزەش ئەبێ لەمە ئاگادار بێت، بۆ ئەوەی کە بەیانی ئەگەر زەرەرێک هاتە پێش ئەو داوای پێدانی زەرەر لە ئێوە نەکات، ئێوە پێی بڵێن کە ئێمە تەحەممولی زەرەر ناکەین.