حوکمی مەولود کردن
بەڕێزێك دەربارەی مەولود دەپرسێت: ئایە حوکمی (مەولود) پێت دروستە یا دروست نیە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:بەڕێزان (مەولود) ئەگەر بریتی بێت لەوەی ئەگەر ئێمە یادی لە دایك بوونی سەروەری مرۆڤایەتی بکەینەوە (ﷺ)وە ئێمە لە خزمەت ژیانی ئەو سەروەرە، وە لە خزمەت بەسەرهاتەکانی ئەو سەروەرە، وە لە خزمەت پەندو و ئامۆژگاریەکانی، ئەو سەروەرە، وە یادی فەرموودەکان، و وە یادی گەورەی ئەم پیاوە مەزنە، بکەینەوە، من تەسەوڕ ناکەم ئەم مەجالیسانە هیچ گرفتیان تێدا بێت، تەرخان کردنی مانگێك بۆ ئەم کارە کە مانگی مەولودە، چ گرفتێکی تێدایە ئێمە ئەگەر بۆ نمونە لەڕووی بۆنەوە، هیچ کەسێك نەی گوتووە 《مەولود》 عبادەتە، بەڕێزان بۆ ئەوەی ئێمە ئەم دوو بابەتە لێك جیا بکەینەوە، هەر کەس بڵێ عیبادەتە نەیپێکاوە، ئێمە دەڵێین: 《مەولود》 بۆنەیەکە بۆ یادی سەروەری مرۆڤایەتی ئەگەر عبادەتی تێدا بکرێت و مەجلیسی زیکری تێدا بگیرێت، وە یادی پێغەمبەر (ﷺ)بکرێتەوە، وە یادی فەرموودەکانی بکرێتەوە، ئەوکاتە ئەمە عیبادەتە، عیبادەتەکە لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت، نەك لە خودی یادەکە، بەوەی کەلە یادەکەدا باس دەکرێت، وە ئەگەر خوانەخواستە ئەم یادانە، ئەم بۆنانە تەوزیع بکرێن، بۆ بیدەع و بۆ خوڕافات و بۆ تێکەڵی و بۆ پارە پەیاکردن و بۆ نان خواردن و ورگ تێرکردن ئەوکاتە ئەمە "حەرامە" لەبەر ئەوە ئێمە دەڵێین: وەکو مەولود ئەسڵەن ئینسان لە مانگی مەولوددا هەر پارەیەك ببەخشرێت، لە خۆشەویستی پێغەمبەر (ﷺ) هەر سفرەو خوانێك بڕازێندرێتەوە، بۆ ئەوەی بۆنەیەك بۆموسڵمانان ساز بکات، لەم بۆ نەیەدا ئەم موسلمانانە یادەوەریەکانی پێغەمبەر ( ﷺ) بیر بێنێتەوە، وە گەورەی پێغەمبەریان، وە خۆشەویستی وە زیندوو کردنەوەی سوننەتەکانی پێغەمبەری تێدا بکرێ، ئێمە دەڵێین: بەم مەعنایە هیچ کێشەیەك نیە٫ لە 《مەولوددا》 بەڵام ئێمە بڵێین: ئەمە عیبادەتە٫ وە بڵێین: ئە مە ببێ بەسەر چاوەی بۆ بڵاوکردنەوەی بدەع و خوڕافات و تێکەڵی و پیدا هەڵدانێکی نا ماشروع، لە کەسایەتی پێغەمبەردا ( ﷺ )ئێمە دەڵێین: کەس وای نەگوتووە وە کەسیش شەرعیەتی بەمە نەداوە، بۆیە ئەگەر ئێمە هەوڵ دەدەین مەولود دەکەین بەڕێزان وە مەولود نامە دەخوێنینەوە،با هەوڵ بدەین مەولودەکانمان مەجالیسی زیکر بن، با خەڵکی هەژاری تێدا بەسەر بکەینەوە، با سووننەتەکانی پێغەمبەر (ﷺ) لەم یادانەدا بە گوێی خەڵکدا بدەینەوە، زیندووی ڕابگرین، یادەکانی پێغەمبەر (ﷺ) بەم ڕێکارانە مەولود هیچ گرفتێکی شەرعی نیە بەڕێزان . خوای گەورەش زاناترە