دەنگی ئافرەت عەورەتە؟
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێت: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له كۆلێج یا بۆ به‌رنامه‌ی فێركاری ده‌رس بڵێته‌وه‌و ده‌نگی خۆی تۆمار بكات پاشان گوێی بۆ بگیرێ حوكمی چیه؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌رێزان ده‌نگی ئافره‌ت به‌هیچ شێوازێك هیچ كه‌سێك نه‌یگوتوه ده‌نگی ئافره‌ت "عه‌وره‌ته" به‌مه‌رجێك خۆناسك كردنه‌وه‌و باریك كردنه‌وه‌و به‌مه‌به‌ستی وروژاندنی كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كه‌ی ده‌ستكاری نه‌كات، وه ده‌نگی خوشكێكی به‌رێز ده‌نگێكی ته‌بیعی ئاسایی چ دەرس بڵێته‌وه چ ده‌رسی شه‌رعی بڵێته‌وه، وه چ بۆنمونه به‌رنامه تۆمار بكات، یا به‌رنامه پێشكه‌ش بكا ئه‌وه هیچ گرفتی نیه، له سه‌رده‌می ئه‌نده‌لوس و ده‌وڵه‌تی پڕشنگ داری ئیسلامی، 《خه‌لافه‌تی عوسمانی و خه‌لافه‌تی ئیسلامی له مه‌نتیقه‌ی ئه‌نده‌نوسیا》 《1500》فه‌قێی ئافره‌تمان هه‌بووە، كه ئه‌مه یه‌كێكه له شانازیه‌كانی مێژوی فێركردن له ئیسلامدا 《1500》مه‌ڕجه‌عی فیقهیمان هه‌بوه، كه ئافره‌ت بون، ئه‌مانه ده‌رسیان گوتۆته‌وه، به پیاو وه زۆرێك له كه‌ڵه‌پیاوانی ئیسلام، مامۆستاكانیان ئافره‌ت بوون، وه ئه‌مه شانازی بووه له مێژوی ئیسلامی‌دا، كه باس كراوه بۆیه به‌رێزام ده‌نگی ئافره‌ت به عه‌وره‌ت هه‌ژمار ناكرێت، وه ده‌ركه‌وتنیشی به رواڵه‌تێكی ئیسلامیانه‌وه وبه پۆشاکی ئیسلامیانه‌وه دیسانه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌ر عه‌وره‌ت نیه‌و ده‌توانێت ده‌رس بڵێته‌وه و وه‌ئاساییه ده‌ر بكه‌وێت، وه ئاساییه قسه‌ی خێر بۆ مسوڵمان بكات، هه‌روه‌كو پیاوێك ده‌یكا بۆ ئافره‌ت ئه‌ویش ئاساییه بۆ پیاوی بكات. خوای گەورەش زاناترە