21/04/2025 - 03:44 PM
40 بینراو

مامەڵەی کارمەند بە دراوی کۆمپانیاوە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك دەپرسێت  من لە مارکێتێکدا کار دەکەم وەکو (کاشێر )دەڵێ ئێمە دۆلار کەوەر دەگرین، لە بازاڕ بە نرخی کەمتر لە بازاڕ وەری دەگرین، (5) هەزار دینار کەمتر لە نرخی بازاڕ وەری دەگرین، دەڵێت: من کە پارەوەر دەگرم لە مارکێتەکە، ئایە دروستە بیگۆڕمەوە، بە نرخی بازاڕ، واتە بۆ خۆی لە کاتێکدا مارکێتەکە ئەو پارەیەی لێم وەردەگرێت، بە دینار وە دۆلارەکانیش کەوەر دەگرین بە چەند وەرمان گرتبێت ئەی نوسین ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەو کارمەندە بەڕێزانەی لەهەر کۆمپانیایەکدا کار دەکەن، تۆ لە ماوەی کاری خۆتدا لە کۆمپانیا بەهیچ شێوازێك دروست نیە، بڕۆی بازرگانی بکەی، لەوکاتەی کە تەرخانە بۆ کاری کۆمپانیا وە بە کارێك کە پەیوەستە، بە کۆمپانیاوە یەعنی ئەم بەڕێزە (کاشێری) کۆمپانیاکەیە، وە پارە بۆ کۆمپانیاکە وەردەگرێت، ئەگەر کۆمپانیا خۆی بڵێ کاکە من بە هیچ شێوازێك پەیوەندیم بە دۆلارەوە نیە، کەسی (کاشێر) بەرپرسە لەوەی دینار بدات، بە من ئەو خۆی دۆلار وەرگرێت، وەری ناگرێت، بەچەند وەردەگرێت، بەچەند وەری ناگرێت، پەیوەندی بە منەوە نیە ، من وەکو سیستەمی کۆمپانیا دۆلار وەرناگرم ، ئەم بەڕێزە بۆ خۆی وە لەسەر حیسابی شەخسی خۆی، وەخۆی تەعەموولی زەرەرو قازانجی  پارەکە بکات، بچێ پارەکە وەربگرێت، دواتر بەهەرچەندی بشکێنێتەوە، بۆ کەسی کڕیار پارەکە بخاتەوە سەرحسەی کۆمپانیا، ئەمە گرفتی نیە. بەڵام کۆمپانیا خۆی دۆلار وەربگرێت،  بە نرخی کەمتر بە هیچ شێوازێك شەرعی نیە. کارمەندی کۆمپانیاکە یا کاشێرەکە بڕوات، ئەم پارەیە بۆ خۆی وەربگرێت، وە جیاوازی نرخەکەی بۆ خۆی بێ وە ئەگەر بۆ کۆمپانیا بگەڕێتەوە قازانجی نرخی دۆلارەکە بخرێتەوە سەر قازانجەکانی تری کۆمپانیا. بۆیە ئەو بەڕێزانەی کارمەندی هەر کۆمپانیایەکن. ئەمە وەکو تێبینیەك لە برای خۆتان وەرگرن، بەوەی کە ئێوە لە شەریکەیەکی دەرماندا ئیش دەکەن، لە کۆمپانیایەکی بۆ نمونە وەبەرهێناندا ئیش دەکەن، ئێوە موشتەریەکان دەناسن، ئێوە لە ڕێگەی کاری کۆمپانیاوە خەڵکی ناسراوتان بۆ دروست دەبێت، بە هیچ شێوازێك شەرعی نیە، ناو و شۆرەت و لۆگۆی کۆمپانیا بەکار بێنن، بچن لەژێر باڵی ئەم کۆمپانیایە بازرگانی بۆ خۆتان، وە لینکی بازرگانی بۆ خۆتان دروست کەن، وە لەدەرەوەی کاری کۆمپانیا ئێوە پارە پەیدا بکەن، بەڵام بەر لەوکاتەی کە ئێوە کارمەندی کۆمپانیان، بە هۆی ئەوکارەوە کە ئێوە لە کۆمپانیا دەستان کەوتووە، ئەم کارە دەکەن، ئەگەر ئەتهەوێ کاری سەربە خۆ بکەی واز لە کۆمپانیا بێنە ئیستیقالە بکە، لە کۆمپانیا بڕۆ لەدەرەوەی کۆمپانیا، کاری خۆتبکە، تا لە کۆمپانیا پارە وەربگرن، مەعاش وەربگرن، بە هیچ شێوازێك شەرعی نیە کاری سەربەخۆ بکەن وە قازانجی سەر بەخۆ لە کۆمپانیا وەربگرن بکەن . خوای گەورەش زاناترە

لینک