جوانکاری میکروبلیدینگ Microblading
به‌رێزێكی كه ده‌رباره‌ی دیارده‌یه‌ك یا ده‌رباره‌ی جوانكاریه‌ك ده‌پرسێت: كه جوانكاری (microbliding)كه جۆرێكه له جوانكاری جۆری ئافره‌ت،
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: به‌رێزان مایكرۆ جه‌نابتان دەزانن، بۆ وه‌حه‌داتی بچوك، به‌كار دێ، وه بڵه‌دینگ، واتا كۆمه‌ڵێک ده‌موو نه‌شته‌ری، ورد فیكره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه، ئه‌م جۆره جوانكاریه، جۆرێكه له فڵچه، ئه‌م فڵچه‌ی،ه كۆمه‌ڵێک ده‌می تیژی وردی پێوه‌یه، ئه‌مه به‌كاردێت، وه‌كو (وه‌شم) نیه واتا وه‌كوو تاتۆ نیه‌٫ واتا قوڵ نیه، برینه‌كه، وه زه‌رعی مادده (كیمیاییه‌كه) یا مادده ره‌نگ كاره‌كه، زۆر دانابه‌زێته سه‌ر قوڵه‌وه‌و ڕووكه‌شی پێسته، وه ئه‌مه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار، ساڵێك بۆ دووساڵ بمێنێته‌وه، دواتر خۆی كاڵ دەبێته‌وه‌و له‌ناو ده‌چێ، وه له‌و روه‌یشه‌وه، له (تاتۆ) جیاوازه كه پێویست به له‌یزه‌ر ناكات، بۆ لابردنی ئه‌مه به‌رێزان له كۆمه‌ڵێك روه‌وه "حه‌رامه" یه‌كه‌م: ئه‌مه دەچێته بابی ئه‌و ته‌جمیله‌وه، كه شه‌رع رێگه‌ی پێ نادات، واتا ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك هیچ هۆكارێك نه‌بێت، وه برۆیه‌كی ته‌بیعی ته‌ندروستی هه‌بێت، ئه‌مه بكات، بۆ نه‌خشاندنی برۆكه‌ی، ئه‌مه ده‌چێته بابی ته‌جمیله‌وه، ئه‌و ته‌جمیله‌یه كه شه‌رع رێگه‌ی پێ نه‌داوه ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ هه‌ره‌شه‌ی لێ ده‌كا خاڵی دووه‌م ئه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بكا برۆ زیاده‌كان ئه‌و كه ئه‌مه ده‌كات، ده‌بێت، برۆكه رێك كاته‌وه، ئه‌وكاته ئه‌و برۆیانه‌ی كه زیادن، له‌سنوری ئه‌و نه‌خشه‌ی كه ئه‌و ده‌یه‌وێت، بیكێشێت، ده‌بێت هه‌ڵی بكێشێت، ئه‌مه‌ش ده‌چێته بابی (نه‌مسه‌وه) كه‌نه‌عله‌تی له‌سه‌ره خاڵی سێیه‌م: ئه‌م داكوتینی خاڵانه‌٫ وه ئه‌م داكوتینی (مۆره)ده‌چێته بابی (وه‌شمه‌وه) راسته مه‌وداكه‌ی قوڵ نیه‌٫ به‌ڵام خۆ هه‌ر زه‌رعده‌كرێت، له‌ناو پێستی برۆكه‌دا، ئه‌مه‌ش دوباره ده‌چێته بابی وه‌شم كه پێغه‌مه‌به‌ری خوا ﷺ دەفەرموێت: (نعل الله النامصات والمتنمصات)یه‌كێ له‌وانه‌ش ده‌فه‌رموێت:(الواشمات والمستوشمات)كه‌واته به دوو ئاراسته ئه‌مه نه‌عله‌تی له‌سه‌ره، یه‌كه‌م ئاراسته‌ی (نه‌مسو) هه‌ڵكه‌نینی برۆكه دووه‌م ئاراسته‌ی وه‌شم و كوتینی خاڵه‌كه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌چێته بابی تجمیله‌وه، كه تەجمیل بۆخۆیشی "حه‌رامه" له‌به‌ر ئه‌وه به‌رێزان ئینجا له‌وانه‌یه موشكیله‌یه‌كی كه‌ش دروست كا موشكیله‌ی ئه‌وه‌ی موشكیله‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زیاد له‌حه‌د مه‌سه‌له‌ن ئه‌و مادده‌یه به‌كار بێنیت بارستایی دروست دەكات، وه ئه‌وكاته ئاو ناگاته ژێر پێسته‌كه، وه‌كو مویه‌كی حه‌قیقی نیه، چونكه ئه‌مه مادده‌یه‌كی كیمیاییه، وه‌كو (بۆیه) وایه وه ئه‌گه‌ر زۆری لێبدرێ بارستایی دروست ده‌كا ئه‌وكاته ئاوی ده‌ست نوێژ و غوسل گرتن ناگاته ژێر مادده‌كه، وه ئه‌وكاته ده‌ست نوێژیشی پێوه ناگیرێ و وه‌غوسلیشی لێده‌ر ناچێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه حه‌رامه وه دروست نیه. ئه‌گه‌ربه‌رێزێك به‌هۆی به‌كارهێنانی عیلاجی كیمیاییه‌وه، یان به‌هۆی هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی تره‌وه ئافره‌ته، وه بۆ پیاویش برۆكه نه‌ماوه‌و فه‌وتاوه ئاساییه به‌م میكانیزمه برۆیه‌كی ته‌بیعی سروشتی بۆخۆی دابنێته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی موی برۆكه‌ی خۆی به‌شێوازێكی سروشتی بۆ دروست ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر دروست نەبۆوه، ئه‌م مادده‌یه ئاساییه به‌كاری بێنێت، به‌ڵام وه‌ك عه‌رزم كردن ئاگای له‌وه بێ كه ئه‌مه نه‌جێته بابی ته‌جمیله‌وه، وه نه‌چێته بابی ئه‌وه‌وه مادده‌كه ئه‌وه‌نده به‌شێوازێك به‌كار بێنێی وه بارستای دروست بكات، نه‌هێڵێ ئاو بگاته سه‌ر پێسته‌كه، وه بۆیاغه‌كه مادده‌ی بۆیاغ نه‌بێت، به‌شێوازێك بێ رێگر بێ له ده‌ستنوێژ و غوسل كردن، بۆیه به‌رێزان ئه‌م ماده‌یه "حه‌رامه" به‌كار هێنانی ئه‌و خوشكه به‌رێزانه خۆیانی لێ بپارێزن٫ وه ئه‌مه وه‌ك عه‌رزم كردن به چه‌ندین ئاراسته پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له‌عنه‌تی له به‌كاربه‌رانی ئه‌م كاره كردوه خوای گەورەش زاناترە
لینک