کاری سکیورتی
پرسیاری٦٦:اڵقەی 5 به‌ڕێزێكی كه ده‌پرسێت: ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه دیاره باپیری وه‌فاتی كردوه‌٫ وه له‌باپیریه‌وه میراتیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌٫ ده‌ڵێت: دواتر و دوای مردنی باپیری٫ دوان له مامه‌كانیشی وه‌فاتیان كردوه ٫ وه دوای وه‌فاتی مامه‌كانیان ئینجا داپیریان وه‌فاتی كردوه‌٫ ده‌ڵێت: ئایه ئه‌و دوو مامه‌م كه پێش داپیرم وه‌فاتیان كردوه میرات له داپیرم ده‌به‌ن؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: من ئه‌مه‌م رون كردۆته‌وە گوتومه ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی (وصیه‌ی واجبه‌وه) وه له (وه‌صیه‌ی واجبه‌دا) ئه‌وه‌ی كه قانون پێی ده‌ڵێت: (وەصیه واجبه) كارێكی شه‌رعی نیه‌٫ وه ئه‌م به‌رێزانه مردوون، پێش ئه‌وه‌ی میرات لێگیراوه‌كه كه داپیریانه، ئه‌وان میراتگری باپیریان بون، واتا باوكیان بون، چونكه دوای باوكیان مردون، به‌ڵام میرات گری نه‌نكیان نین، بۆ؟ چونكه ئه‌م به‌ڕێزانه له‌پێش نه‌نكیاندا مردون، وه مه‌رجی سه‌ره‌كی میرات من هه‌میشه ئه‌مه ده‌ڵێم: وه ئه‌مه شه‌رتێكه شه‌رعیه‌٫ من ته‌نها وه‌ك بیر خستنه‌وه ده‌یڵێم نه‌ك من مه‌رجه‌كه‌م دانابێت، ده‌ڵێین: هه‌ركه‌سێك كه میراتگره ده‌بێت دوای كه‌سی میرات لێ‌گیراو مردبێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش میرات لێگیراوه‌كه مردبێت میرات نابات بۆ؟ چونكه مه‌رجی سه‌ره‌كی میرات ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌ڵێین: سێ مه‌رجی سه‌ره‌كیمان هه‌یه بۆ میرات گرتن: یه‌كه‌م: "میرات گرێكی زیندوو" دووه‌م:" ماڵێكی به‌میرات گیراو" سێیه‌م: میرات لێگیراوێكی مردوو" ئێمه ئێستا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م دوو مامه‌مان كرد به میرات گر له‌كاتێكدا پێش دایكیان مردوون ئه‌وكاته ئێمه میراتی مردوو به مردوو ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش كارێكی شه‌رعی نیه، مردوو میرات له مردوو نابات، وه هیچ عالمێكی ئیسلامیش ئه‌وه‌ی نه‌گوتوه، ئه‌وه‌ی له (وه‌صیه واجبه‌دا) قانون باسی دەكات، ره‌ئی كه‌س نیه، له عوله‌مای ئیسلام: زانایان گوتویانه: بۆ ئه‌م جۆره حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ نمونه ئه‌م داپیره، به‌رێزه كه زانیویه‌تی ئه‌م دوو كوره‌ی مردوون پێش خۆی ئه‌گه‌ر هاتوو وەصیه‌تی بكردایه، چونكه منداڵه‌كانی ئه‌مان نابن، به میراتگر له حزوری مامه‌كانیاندا ئه‌گه‌ر بیگوتایه، ئه‌م دوو كوره‌م كه مردوون، با كوره‌زاكانم بێبه‌ش نه‌بن له میرات، من به وه‌صیه‌ت نه‌ك به میراتی، شتێكیان بۆ جیا ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وكاته ئه‌م وەصیه‌ته شه‌رعیه. به‌ڵام ئێمه بڵێین: ئه‌گه‌ر داپیره‌كه بمرێت ئێمه حیسابی ئه‌م دوو مامه به‌زیندوو بكه‌ین، وه به‌شه میراتیه‌كانیان رێك بگوازینه‌وه بۆ منداڵه‌كانیان،ئه‌مه موخالیفی ئیجماعی هه‌موو فوقهایە، وه هیچ فه‌قیهێكی مسوڵمان ئه‌مه‌ی نه‌گوتوه . وه ئه‌مه موخالەفەی سه‌رپێچی خاڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی زانستی میرات ده‌كات، بۆیه به هیچ شێوازێك به‌رێزان ئه‌مه شه‌رعی نیه. خوای گەورەش زاناترە