فرۆشتنی کاڵا بەدۆلار و شکاندنەوەی بە دینار.
: من دوكانێكم هه‌یه‌٫ ده‌فته‌رێك هه‌یه‌٫ له‌قه‌رزدایه ئایه ده‌گونجێت قیسته‌كه به‌یه‌كێک بفرۆشمه‌وه، به پاره‌یه كه‌متر، وه ئه‌و دواتر بۆخۆی قیسته‌كان وه‌ربگرێته‌وه، وه من پاره‌كه بۆخۆم به مۆڵی وه‌ر بگرم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: به‌هیچ شێوازێك ئه‌مه شه‌رعی نیه، به‌رێزان فرۆشتنه‌وه‌ی قیستی پاره به‌هیچ شێوازێ فرۆشتنه‌وه‌ی به نرخه‌كه‌ی خۆیشی بێت، یا به‌كه‌متر یا به‌زیاتر به‌هیچ شێوازێك دروست نیه، بۆ ؟چونكه ئه‌مه فرۆشتنه‌وه‌ی پاره‌یه به پاره" وه یه‌كێك له پاره‌كان بونی نیه له ئێستادا ئێمه ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر پاره به پاره فرۆشرا مه‌رجی فرۆشتنی سه‌ره‌كی پاره به پاره ئه‌وه‌یه هه‌ردوو پاره‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه‌دا كۆی پاره‌كان ئاماده‌بن، وه ئاڵ‌وگۆڕیان پێ بكرێت، ئه‌مه‌ی لێرەدا باس ده‌كرێت، تۆ قیستێك ده‌فرۆشیته‌وە له‌وانه‌یه قیستی ساڵێک بێت دووساڵی بێت (6)مانگی تێدابێت، (3)مانگی تێدابێت، ئه‌وانه‌ت فرۆشتۆته‌وه، به‌و كابرایه، به پاره‌یه كه‌متر، ئه‌مه به‌چ شێوازێک ئه‌گه‌ر بكرێت به دراوێکی تر مه‌سه‌له‌ن به دۆلار، گریمان قه‌رزه‌كانی ئێمه دیناره، ئێمه فرۆشتومانه‌ته‌وه، به دینار، هه‌ر مه‌شروع نیه، و وه حه‌رامه‌و وه سووه بۆ؟ چونكه پاره‌ی قیسته‌كه ئاماده نیه، له مه‌جلیسی عه‌قده‌كه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه به‌هیچ شێوازێك شه‌رعی نیه، "پاره‌ی قیست به پاره‌ی حازر بفرۆشێته‌وه" ئه‌گه‌ر به كه‌متر بێت وه‌ك عه‌رزم كردن یا زیاتر، چونكه ده‌چێته خانه‌ی ریباوه، وه ئه‌و جۆره ریبایه دروست ده‌كات، كه‌پێی ده‌گوترێت (ریبای نه‌سیئه) وه له‌م حاڵه‌ته‌ی كه ئه‌م باسی دەكات، (ریبای فضلیش) دروست ده‌كات، بۆ ؟ "چونكه دینار به دیناره وه دیناره" قه‌رزه‌كان بڕه‌كه‌یان زیاتر له دیناره حازره‌كان٫ بۆیه هه‌ردوو جۆر ریباكه دروست ئه‌كاو "حه‌رامه" خوای گەورەش زاناترە
لینک