21/04/2025 - 03:10 PM
31 بینراو

کڕینی خانوو لە ڕێگەی بانکی جیهانەوە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك دەپرسێت: بەڕێزان دەیەوێت موڕابەحە بکات، لەگەڵ (بانکی جیهان) بانکی دەڵێت: لە کڕینی خانووبەرەدا بە بڕی (50) ملیۆن دینار بەشێوەی مو ڕابەحە هاوکاری دەکات بە دووعەقدی جیاواز دەیکات، دیارە عەقدەکە کۆمپانیای جیهان دەچێ عەقدێك دەکات، لەگەڵ فرۆشیار سەرەتا خانوەکە لە فرۆشیار دەکڕێت، دواتر ئەیهێنێتەوە دەیفرۆشێت، بەکەسی کڕیار  کە دەیفرۆشێت بەکەسی کڕیار، دیارە بە (72) ملیۆن پێی دەفرۆشێتەوە، واتە (22) ملیۆنی دەخاتە سەر بە قیستێکی درێژخایەن، دیارە ئەو کۆمپانیای (جیهان) تەبیعەتی موعامەلەکەی وایە کە نسبەی لە (%7) وەكو لە پرسیارەکەدا دەکات لە (%7) دەخاتە سەر عەقدەکە، دەڵێت: ئەگەر ئێمە بتوانین ئەم نسبەیە هەموو مووعامەلەیەکی موڕابەحە حەرام دەکات، سەیارەبێت یا خانوو مەبەستمان چیە بەڕێزان؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێستا خەڵکێکی زۆر زۆر دەپرسن کە یەکێک سەیارە بە موڕابەحە بکڕێت، ئاساییە تۆ سەیارە بە موڕابەحە یا خانوو بە موڕابەحە بکڕیت، وە بچی دواتر لە بانق، بانقیشی تێبکەوێت بەڵام بەم مەرجەی بەم شێوازەی لە پرسیارەکەدا هاتووە، ئاوا بێت یانی بانق تۆبچی بڵێی بۆم بکڕە، یانی وەعدی بدەیتێ، دواتر بانق بچێت خۆی سەیارەکە یا کاڵاکە بکڕێت، دوای ئەوەی کە بانق بە گرێبەستێکی سەربەخۆ کاڵاکە دەکڕێت، دواتر پەیوەندی دەکات، بەڕێزتەوە دەڵێت: کاڵاکەم کڕیوە٫ وەرە لێم بکڕەرەوە٫ ئینجا تۆ دەچیت عەقدی لەگەڵدا دەکەی لەم حاڵەتەدا گرفتێك هەیە، نابێت بوونی هەبێت ئەویش ئەوەیە بانق نابێت بەنیسبەی  سەدی پارە بخاتە سەرکاڵاکە، یەعنی ئەوەی کە زۆربەی کات ئێمە ئەیبیستین لە (کۆمپانیای جیهان) یا (بانکی جیهان) لە%8 دەخاتە سەر کاڵاکە، وە ئەگەر بێ بە دووساڵ لە %16 ئەم نیسبەیە "حەرامە" بەڕێزان جیاکردنەوەی کرێی زیادەیەکە لە کۆی دەست مایەکە "حەرامە" چی بکەین باشە  بۆ ئەوەی توشی ئەم حەرامە نەبین؟ نیسبەی زیادەکە لەگەڵ دەست مایەکە بەیەك یەك پاکێج بڵێین، واتە ئەمەی کە ئێستا باسکراوە ئێمە خانوەکەمان کڕیوە، بە (50) ملوێن بۆ کەسی کڕیار دواتر پێمان فرۆشتۆتەوە, بە (70)ملوێن بەڵام باسی ئەوە نەکەین, بڵێین: ئێمە (50) ملوێنمان داوە, بۆ هەر ساڵێك لە(%7) دەخەینە سەر ئەم نسبەیە، نیسبە زیادەکە جیا بکرێتەوە، لە دەسمایەکە دەیکات بەحەرام و دەیکات، بە ڕیبا خۆتان لەم بابەتە مەدەن، بەڕێزان کەواتە ئەم بەڕێزە ئە ڵێ ئەگەر نسبەی (%7) لابەری موعامەلەکە دروست ئەبێ ؟ دەڵێین: بەڵێ ئەگەر بەم شێوازەی باسی دەکەین بانق بێت بە عەقدێکی سەر بەخۆ ، سەرەتا بڕوا خانووەکە بکڕێت، دواتر بیفرۆشێتەوە، بە تۆ ،وە نسبەکە جیا نەکاتەوە، لە ڕەئس مالەکە بەڵکو پێت بڵێ بە (50) ملوێن کڕیوومانە, ئەیدەینەوە, بە (7)ئەی دەینەوە بە (60)ملوێن باشە ,وە بۆ ماوەی ئەوەندە قیستەکان وەردەگرینەوە، وە دواتریش لە کاتی دواکەوتنی دانەوەی قیستەکە بانق مەرجی زیادە دانەنێ ئەوەی پێی دەگوترێت شەرتی جەزائی، ئەم مەعامەلەیە هیچ گرفتێکی نیە، دواتر ئەم بەڕێزە دەپرسێت: ئەگەر ئێمە بڕۆین ئەم خانووە دیارە لەگەڵ کوڕە مامێکید، شەریکن لەوانەیە دوو خانوو بکڕن دەڵێت: ئەگەر یەکێك لە خانوەکان بفرۆشینەوە٫ دیارە ئیشیان بە پارەو سوئیلەکە هەیە  ئایە دروستە ئێمە تەنها خانووەکە بۆ مەبەستی ئەوە بکڕین کە دواتر بیفرۆشینەوە پارەمان لێ دەست کەوێ ؟ هیچ موشکیلەیەکی شەرعی نیە" وە ئەوە بە (عەمەلیەی تەوەڕوق) ناو دەبرێت، هیچ موشکیلەیەکی شەرعی نیە، بەڵێ دروستە ئینسان بڕوا سەیارەیەك بكڕێت بەو شێوازی مورابەحەیە، وە دواتر پێویستی بە پارەیەی سەیارەکە هەبێت، سەیارەکە بفرۆشێتەوە، لە بازاڕدا دوای ئیلتزام دەکات، بەوەی کەسی خاوەن دەسمایە قیستەکەی بۆ دەگەڕێتەوە بەو مانگانەی لە سەری ڕێك کەوتون . خوای گەورەش زاناترە