21/04/2025 - 03:07 PM
32 بینراو

بەشداریکردن لە کۆمپانیای S&P500 Microsoft

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك پرسیار دەکات بەڕێزان ئایە حەڵاڵە پارە بخەینە کۆمپانیای 《SP&500》 (مای کرۆسۆفت )

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: کە ئەمە کۆمپانیایەکی 《SP&500》 مایکرۆ سۆفت   کۆمپانیایایەکی ئەمریکی یە ئەم کۆمپانیایە لە بازاڕی( ۆڵ ستریت)کاردەکات، ئەم کۆمپانیایە سەهم و پشکی 《500》 شەریکەی تێدایە  ئەم (500)سەهمە  هی 《500》 شەریکەی عملاتە, شەریکەکان  لە بواری پەیوەندیدا تێیدایە،  لە بواری سیاحەدا تیایەتی  لە بواری گۆڕینەوەی دراودا  و بازاڕەکانی  داراییدا تیایدایە  لە بواری تەرفیهدا، تیایدایە لە بواری شەریکەی ئیتصالاتی مایکرۆسۆفت و مەسەلەن ئەپڵ و ئەمانە زۆرێك لە شەریکاتی تری عملاقی،  تێدایە یەکێك لە مەرجەکانی ئەم شەریکەیە بۆ ئەوەی  کەکۆمپانیاکان تۆماربکرێن، دەبێت نرخی تەسویقی شەریکەکە لە (چواردە  ملیار دۆلاری ئەمریکی   )کەمتر نەبێت، واتە دەبێت شەریکەیەکی عملاق بێت، وە سەرەڕای ئەوەی دەبێت، شەریکەکە شەریکەیەکی ئەمریکی بێت    شەریکە ئیش لەسەر چی دەکات؟ ئیش لەسەر تەسویقی سەهم ناکات، خۆی  بۆ خۆی  یەعنی واتە سەهم نافرۆشێت، کۆمپانیای ئەپڵ یان مایکرۆسۆفت، کە لەم بازارەدا تەسویق دەکات، ئەونایە سەهمەکانی خۆی بفرۆشێت، وە ئەم بازارە بۆ   موئەشیراتی ئەسهومە  یەعنی وەکو بڵێی خەریتەیەکی بەیانیت دەداتێ  نرخی پشکی ئەم کۆمپانیایە لە بەرز بونەوەدایە یان لە نزم بونەوەدایە کۆمپانیاکە ساڵی (1957)وەکو تەئسیس بەم ڕیتمەی ئێستا دامەزراوە،  ئەگینا پێشتر هەبووە بەڵام بەم ڕیتمەی ئێستا کە بە 《SP&500》 یان 《SPX》 دەناسرێت،  ئەم کۆمپانیایە دەمێکە بوونی هەیە، حوکمی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە بەڕێزان "حەرامە"  هۆکاری حەرامیەکەیشی بۆ دوو شت دەگەڕێتەوە:  (یەکەم :ئەم کۆمپانیایەی لیڤرەیج دەدا لیڤرەیج واتە ڕافیعاتی مالی ئەدا واتە تۆ دەتوانی لە ڕێی ئەم کۆمپانیایەوە (مضاربە) بکەی بۆ نمونە کڕین و فرۆشتن کەی٫ بە 《10》 قات بە《100》 قات لەو دەست مایەی کەهەتە، ئەم پێدانی 《لیڤەرەیجە 》"حەرامە"خۆی لە ئەساسدا وە خەڵکێکی زۆر زۆری سەرگەردان کردووە، هەر وەك ئەوەی لە بازاڕی (فۆڕێکسدا) هەیە ئەم لیڤەرەیجانە تۆ دێیت بۆ نمونە 《100》 دۆلارت  هەیە , ئەو ڕێگەی ئەوەت پێدەدا  کە تۆ ئەم 《100》دۆلارە بای 《5》هەزار دۆلارم مەعامەلە بکەی ,خۆی بۆ خۆی پارەی کاشت ناداتێ ڕەسیدت, بۆ بەرز دەکاتەوە، کە ئەو ڕەسیدانەش وەهمین وجوودی نیە،   دواتر تۆ جاری واهەیە زەرەرێکی زۆر دەکەی کە زۆر لە دەست مایەکەی خۆت، تێدەپەڕێ، کە تۆ زەرەرت گەیشتە ئاستی دەس مایەکە، دەسمایەکە تەسفیح دەکات،  حیسابەکەت دادەخات، ئۆتۆماتیکیەن  کە ئەمە خەڵکێکی زۆر زۆری تێدا سەرگەردان بووە، وە خەڵکێکی زۆر لە کوردستاندا  بەدبەخت بوون، وە پارەیەکی  زۆریان لەم جۆرە بازارانەدا فەوتاوە )(هۆکاری دووەمی حەرامی مامەڵە کردن  《 SP&500》 بەڕێزان ئەوەیە  کە ئەم بازاڕە  ئیش لەسەر فرۆشتنی سەهم ناکات، وە کو عەرزم کردن، ئیش لەسەر چی دەکات، ئیش لەسەر موئەشیڕاتی ئەسهوم دەکات، کە ئەمە بازاڕێکی وەهمیە، واتە تۆ ئەوە نیە بڵێ سەهمێکی مایکرۆسۆفتم  کڕیوە، یا ئەپڵم کڕیوە، نا تۆ موئەشیری بازارەکە واتە نرخ یا قیمەی سوقی سەهمەکە، ئەوە تەنیا (موضارەبەت) لەسەر ئەوە کردوە٫ کەئەمەش دیسانەوە "حەرامە" وە کارێکی دروست نیە٫  لەبەر ئەوە ئێمە تکا دەکەین بەوەی کە کەس خۆی لەم جۆرە بازارانە  نەدا وە خۆیش وکەسی تریش بە خۆیەوە سەرگەردان نەکات، چونکە دەرئەنجامەکەی لە مایە پوچیەوە سەر دەر دەکات. خوای گەورەش زاناترە