21/04/2025 - 03:05 PM
20 بینراو

بەشداریکردن لە کۆمپانیای K.G بۆ ڕیکلام.

گشتی

پرسیاری٦١ : ئەڵقەی 5 بەڕێزێك پرسیار  دەکات بەڕێزان دەپرسێت: ئایە خوێندن لە زانکۆی ئەهلی دروستە ؟چونکە خوێندکارەکان بە نمرەیەکی کەمتر لە خوێندکاری حکومی وەردەگیرێن، ئایە ئەمە زوڵم کردن نیە بە هۆی پارەوە ناچێتە بابی دەرەجە کڕینەوە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان نا ئەمە ناچێتە بابی دەرەجە کڕینەوە، وە بە مەرجێك ئەگەر هاتوو ئێمە گوتمان لەوەرگرتندا ئاساییە گرنگ ئەوەیە لە پڕۆگرامی خوێندندا، وە لە پێدانی نمرەدا ئەمانە نەکرێن، بەکاڵای بازرگانی یەعنی ئاساییە تۆ خوێندکارێك بە نمرەیەکی کەمتر وەرگیراوە، بەڵام هەمان ئەو پڕۆگرامەی تۆ لە زانکۆ حوکمیەکەدا دەیخوێنیت، ئەویش هەمان پڕۆگرام دەخوێنێت هەمان نسبەی تۆ لە مەنهەج، هەمان نیسبەی تۆ دەخوێنێ هەمان ئاستی زانستیی هەمان ئاستی زانستیی بگرە، لەوانەیە زانکۆ ئەهلیەکان کوالێتیان بەرزتربێ، وە لەم بارودۆخ و قەیرانانەدا ئەوان ئیلتیزامات و پابەند بوونیان زیاتر بێت، وە لەڕووی پێدانی دەرەجەیشەوە، هەمان میکانیزمی زانکۆ حوکمیەکان، دەرەجەش دەدرێت، ئەوکات ئەم خوێندکارە بەڕێزەی ئەم کۆلێجە تەواو دەکات، ڕاستە کۆلێجێکی ئەهلی تەواو کردووە، بە نمرەیەکی کەمتر، بەڵام هەمان ئاستی تۆی هەبووە، لە دەرچوندا هەمان میکانیزمی تۆ دەرچوە، لەبەر ئەوە ئەمە پێی ناگوترێت زوڵم، وە ناحەقی نیە، ئاساییە بەڵام وەك و عەرزم کردن، ئەم زانکۆ ئەهلیانە وەك ئەوەی بە پارە خوێندکار وەردەگرن، ئەم بابەتە نەچێتە خانەی ئەوەی بڕوانامە یا خوێندن، بە بازرگانی بکرێت، واتە بۆ ئەوەی تۆ زۆرترین سەرنجی تەڵەبە ڕابکێشی بەلای خۆتدا بچیت لەئاستی پڕۆگرام بۆیان داببەزێنی، نمرەیان پێ بدەی، پرسیاریان بۆ ئاسانکەی ، بۆ ئەوەی تەرویجێك بێ بۆ زانکۆکە، بۆ ئەوەی تەلەبەی تەمبەڵ ڕووی تێبکات، وە ئەو تەڵەبانە ببن بە خاوەنی بڕوانامە بەبێ ئەوەی خەڵکی پڕۆفیشناڵ، وە خەڵکی بەتوانا، وە خەڵکی شیاو بن لەڕووی ئیمکانیەتی علمی و زانستیەوە، هەتا ئێستا لە زانکۆ حوکومیەکاندا (سیستەمی پارالێڵ) جەنابتان ئاگادارن وای لێهاتووە زۆرێك لە خوێندکارەکان بە نمرەیەکی کەمتر٫ بە پارە دەخوێنن بۆیە ئەمە نابێت بە حەرام کارێکی ئاساییە، بەڵام وەکو عەڕزم کردن ئەو مەرجانە لە زانکۆکەدا  هەبێت . خوای گەورەش زاناترە