ناچارکردنی خێزان بە داوای جیابوونەوە.
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێت: ده‌فع كردنی ژنی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی داوای جیابونه‌وه بكات یا هه‌ره‌شه‌كردن لێی به هێنانی ژنی دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی داوای جیابونه‌وه بكا ئایه ئه‌مه شه‌رعیه یا شه‌رعی نیه؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌رێزان ئه‌مه كارێكی ناشه‌رعیه، ده‌چێته بابی "زوڵمه‌وه" ئێمه ده‌ڵێین نابێت ئافره‌ت ناچار بكرێت، به داواكردنی (ته‌ڵاق) بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له مافه‌كانی هه‌ڵبگرێت،به‌و مه‌عنایه‌ی تۆ بچی زوڵمی لێ بكه‌ی، مافه‌كانی پێشێل بكه‌ی ئازاری روحی بده‌ی، نه‌فه‌قه‌ی دابین نه‌كه‌ی، لێی بده‌ی سوكایه‌تی پێبکەی، هه‌موو ئه‌مانه له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته ناچار بێ برواته به‌رده‌م دادگا، داوای جیابونه‌وه بكا وه ناشتوانێ ئه‌مانه بسه‌لمێنێ مه‌سه‌له‌ن تۆ قسه‌ی سوكی پێ ده‌ڵێی چۆن بیسه‌لمێنێ تۆ قسه‌ی سوكی پێ گوتوه، یا ئازارت داوه،به‌ڵام ئازاره‌كه به شێوازێكه كه به‌جه‌سته‌یه‌وه دیار نیه، یان نه‌فه‌قه‌ت لێ گرتۆته‌وه، به‌ڵام به‌شێوازێك كه هه‌ست پێ نه‌كرێت، ئافره‌ته‌كه به‌ڵگه‌ی نیه شایه‌تی نیه به‌یانی بڕواته دادگا، به‌ڵام تۆ هه‌موو ئه‌م زوڵمانه‌ت كردوه بۆچیش كردوته ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه ناچاری بكه‌ی ئه‌و به‌یانی برواته دادگا داوای جیابونه‌وت لێ بكا یا عه‌قدی موخاله‌عه‌ت له‌گه‌ڵ بكا، ئه‌مه "حه‌رامه" وه شه‌رعی نیه‌٫ وه پێچه‌وانه‌ی ده‌یه‌ها ده‌قی شه‌رعی و فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگارن كه خوای په‌روه‌ردگار دەفه‌رموێ:(وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوف) هه‌تا خوای گه‌وره له كاتی ته‌ڵاقدا ده‌فه‌رموێت:(الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ ..} (الآية:229سوره البقرة.) واتا په‌روه‌ردگار رێگه نادا تۆ له‌كاتی ته‌ڵاقیشدا خراپه‌ی ده‌رهه‌ق كه‌ی، وه خراپه‌ی به‌رامه‌به‌ر بكه‌ی، وه پێغه‌مه‌به‌ری خوا ﷺ ئه‌فه‌رموێ( استوصوا بالنسا‌ء، فإن المرأة خلقت من ضلع، وإن أعوج شي‌ء في الضلع أعلاه، فإن ذهبت تقيمه كسرته، وإن تركته لم يزل أعوج، فاستوصوا بالنسا‌ء) )ئامۆژگاری هاوه‌ڵانه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵانیش ئامۆژگاری یه‌ك بكه‌ن، له‌ناو خۆیاندا باش بن، چونكه ئه‌وانه به ئەمانه‌تی خوا وه‌رمان گرتوون، وه به وشه‌و به شه‌رعی خوا،له ئێمه حه‌ڵاڵن، ئینسان نابێت، ناپاكی بكات، له‌به‌رامبه‌ر به ئه‌مانه‌تێك كه له‌خوا وه‌ری گرتوه، وه‌نابێ خیانه‌ت له ئه‌مانه‌تێك بكات، كه له‌خوایه به‌لایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزه‌ی كه ئه‌م كاره ئه‌كا كارێكی حه‌رامه‌و وه كارێكی شه‌رعی نیه. خوای گەورەش زاناتره