18/04/2025 - 11:13 AM
31 بینراو

کاڵا فرۆشتن بە کافیتریاکان

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە دەپرسێت:شتومەك فرۆشتن بە کافتریا ڕێگە پێدراوە؟ وەکو کلێنس و مەوادی پاککەرەوە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: دەکەوێتە سەر (کافتریاکە)کافتریایەك ئەگەر هاتوو  (نێرگەلەو)  ئەگەر هاتوو (مەشروب) و ئەگەر هاتوو (قومارو) وئەگەر هاتوو و ئەمانەی تێدا بکرێت، بەدڵنیایی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کافتریایە، وە شت پێفرۆشتنی "حەرامە" بەڵام ئەگەر کافتریاکە تەنها قاوەو٫ تەنها چاو تەنها بۆ نمونە ماستاوو شتی حەڵاڵ و شەرعی تێدا عەرز دەکرێت، وە شتی تری تێدانیە، ئەوکاتە دەڵێین: "حەڵاڵە" هەموو مامەڵەیەکی لەگەڵ دا بکرێ٫ کەواتە هەر شوێنێك٫ هەر 《کافیتریایەك٫》هەر 《مەتعەمێك》هەر کەرتێکی گەشتیاری ئەگەر هاتوو شتی حەرامی تێدا عەرز دەکرا، وە شتی حەرامی تێدا دەخورایەوە، یا دەخورا، ئەوکاتە مامەڵەکردن لەگەڵی "حەرامە" بەڵام ئەگەر هاتوو ئەو کافتریایە، شتی حەرامی تێد نەدەکرا، ئەوە مامەڵە کردن لەگەڵی حەڵاڵە، واتە حوکمی ناوەکە خۆی گرنگ نیە، ناوەڕۆکی کارەکە ڕاستە ناوی کافتریایە، بەڵام چی تێدا ئەدرێ، بە خەڵك وە چی تێدا پێشکەش دەکرێت، ئەگەر شتی زیان بەخشی تێدا بدرێت، بە گەنجی خەڵك وە منداڵی خەڵك ئەوکاتە بەدڵنیایی "حەرامە" ئەگەر شتی زیان بەخشیشی تێدا نەبێت، شتەکان بەسوود بن یا تەرفیهی بن ئەوکایە کێشەیەکی نیە . خوای گەورەش زاناتره