18/04/2025 - 11:11 AM
21 بینراو

قەرزی کرێی خوێندن لە بەریتانیا

گشتی

گەنجێکی کە بەڕێزێکی کە دەپرسێت: لە بەریتانیا دەژی، دەڵێت: لە زانکۆ وەرگیراوم ساڵانە ئەبێ (٩٢٥٠)پاوەند بدەم بە کرێی خوێندن٫ بە زانکۆ وە ساڵانە (٩٨٠٠)پاوەندی تریش بۆ خۆی ئەکرێ حوکمەت ئەم قەرزەی بداتێ (٩٢٥٠)پاوەندی بۆ بدا بە زانکۆ بۆ خوێندن وە (٩٨٠٠)پاوەندیشی بداتێ، بە خۆی بۆ مەسرەفی خوێندنەکەی، بەڵام دەڵێت ئەمانە سوویان دەچێتە سەر سوو لە (%6.5) ی دەچێتە سەر، ئەم پارانەی کە حوکمەت دەیدا، بەڵام دەڵێت: قەرزەکە دوای (٢٥)ساڵ حوکمەت ئەگەر قەرزەکە شتێکی مابێتەوە لێی خۆش ئەبێ وە ئەگەر داهاتی ساڵانەی کەسەکە بوو بە (٢٧)هەزار پاوەند ئەوجا مانگانە (١٥)بۆ (٢٠)پاوەند لە موچەکەی دەبڕێت حوکمەت بە مردنیش دیارە حوکمەت لە قەرزەکە خۆش دەبێ

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەمە ڕوونە بەوەی حوکمەت ئەو قەرزە لە بەر چاوی گەشی خەڵك نادا،  ڕێژەی سووەکە ڕێژەیەکی دیارە، وە ڕێژەکە ڕێژەیەکی زۆریشە، ئەم ڕێژەیە ڕێژەیەکی ڕێگە پێنەدراوە، ئەم بەڕێزانەی کە ئەخوێنن یا دە بێ بە هەل و مەرجێك بخوێنن کە ڕێکارەکە شەرعی بێ وە "سوو" نەچێتە سەر ئەو قەرزانەی کە وەری دەگرن یا ئەگەر سووی چوە سەر ئەوکاتە خوێندنەکەی ئەو زەروریەتەی نیە، کە ئەم بەڕێزانە قیامەتی خۆیانی بەم شێوازە هەڕاج بکەن، ئێمە دەڵێین: خوێندن زەڕوڕە٫ خوێندن پێویستە ٫ گرنگە ئینسان بخوێنێ ٫ بەڵام مەرج نیە ئیلا خوێندن لە بەریتانیا بێ٫ بەم ڕێکارە ئەگەر تۆ هەتە و وەئەتوانی یا ئەتوانی بە قەرزێکی حەسەنە یا ئەگەر ئەتوانی بە هەر پڕۆژەیەکی تر موڕابەحە بێت، ئیسیسمار بێت، یا ئەگەر دەتوانی لە هەر ڕێگایەکی تری شەرعیەوە پارەکەت دابین بکەی، وە بخوێنی ئێمە دەڵێین: ڕێگە پێدراوە، بەڵام ئەگەر ئێمە تەنها ڕێگەی سوومان هەبێت، بۆ خوێندن بە دڵنیاییەوە وەرگرتنی ئەم پارەیە بۆ ئەو جۆرە خوێندنە، بەو ڕێکارەی کە باسکراوە لە حوکمەتی بەریتانی ئەمە شەرعی نیە، دەبێت، ئەم بەڕێزانە بە شوێن بەدیلی تردا بگەڕێن ئەم بابەتانە بەڕێزان نەك هەر تەنها خوێندن، دەگرێتەوە کۆی پڕۆژەکانی تریش دەگرێتەوە، هیچ پڕۆژەیەك ئەو زەروڕیەتیەی نیە، کە ئینسان لە پێناویدا دەست بەرێ بۆ "سوو" وە سوو وەربگرێ وە بیکاتە پاساوی ئەوەی کە من خوێندنەکەم زەرورە ٫یا خانووەکەم زەرورە٫ یا سەیارەکەم زەرورە نا ئەمانە هیچیان زەرور نین لەبەر ئەوە حەرامە . خوای گەورەش زاناتره