16/04/2025 - 09:30 PM
38 بینراو

وەرگرتنی پارە لەبری دانانی پارەی وردە لەبانک

گشتی

بەڕێزێکی تر دەپرسێت،: (کاتبی) لە مە عرەزی ئۆتۆمبێل ئەو کەسانەی کە نوسینی عەقد دەکەن هیچ ئیشکالێکی تێدایە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر هیچ گرفتێکی تێدا نیە . چونکە ئەوەندەی ئێمە ئاگادار بین، بە شێوازێکی گشتی عەقدی (مەعرەز) هەتاوەکو ئێستاش گرفتی تێدانیە، مەگەر کۆمەڵێک عەقد یا هەندێ عەقد تایبەت بن  بەوەی کە سەیارەکان سوویان تێ دەکەوێ یا عەقدەکان بەشێوازێك لە شێوازەکان حەرامیان تێ دەبکەوێ ت، ئەوکاتە نوسینی ئەم جۆرە عەقدانە "حەرامە " بەڵام بە گشتی ئیشی مەعرەز وە ئیشی نوسینی عەقد لە مەعرەزدا گرفتێکی شەرعی نیە هەرکاتێکیش عەقدێك حەرامی تێکەوت ئەوکاتە بەس ئەو عەقدە "حەرامە" نەك کۆی کارەکە یا کۆی پیشەکە حەرام بێ . خوای گەورەش زاناترە __