فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە گوژمە
بەڕێزێک دەپرسێت: دەربارەی مامەڵەکردن بە فرۆشتنی 《دەمانچە》 بە قیست دەپرسێت: دەڵێت: دەمانچەیەکم فرۆشتووە بە قیست بە(٣٣) وەرەقە مانگی (٢)وەرەقە دوای (٢٠) ڕۆژ کڕیارەکە هاتە بۆلام گوتی بۆم بکە بە مووددەی (٤)مانگ هەموو پارەکەت بەیەکەوە دەدەمێ، بۆم کەم کەوە بۆ (٢٦)وەرەقە ئایە دروستە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر کە سێك قەرزی لای کەسێکی تر هەبێت، کەسی خاوەن قەرز داوا بکات، بەوەی کە قەرزەکەی زووتر بۆ بێتەوە، لە موقابیلدا ئەم قەرزەکەی بۆ بشکێنێت، یا قەرزارەکە داوا بکات بڵێت: ئەگەر شتێک لە قەرزەکەم بۆ بشکێنێت، پێش موعیدەکەی خۆت پارەکەت بۆ دێنمەوە، ئەمە دروستەو وە هیچ گرفتێکی شەرعی نیە،بەڵام ئاگامان لە یەك خاڵ بێت، ئەوانەی کە قەرزدارن دروست نیە پارەی خاوەن قەرزەکان بگرن، بەو مەرجە بۆیان بگێڕنەوە، کە دەبێت قەرزەکانیان بۆ بشکێنن، ئەوە "حەرامە" وە ئەگەر خاوەن قەرزەکانیش بیشکێنن "حەرامە" چونکە لە دڵەوە ناڕازین٫ بەڵام تۆ ناچارت کردوون، تۆ قەررزەکەت گرتووە، لەکاتی خۆیدا نایدەیتەوە، یا بێ هیوای دەکەی، لەوەی کە دەڵێیت نایدەمەوە، یا دەڵێی ئیفلاسم کردووە، درۆیش دەکەی لەوەی ئیفلاست نەکردووە، یا زەرەرت نەکردووە بەس بۆ ئەوەیە کە خاوەن قەرزەکە ناچار دەکەی کە قەرزەکەت بۆ بشکێنێت یا سولحت لەگەڵ کات، ئەمانە هەمووی "حەرامن " خاوەن قەرزەکەش (سولحت) لەگەڵ کات هەر بە حەرامی دەیخۆی. چونکە تۆ درۆت لەگەڵکردووە. ڕاستیت پێ نەگو تووە، کەواتە ئێمە دەڵێین: قەرزارەکان بەینی خۆیان و خوا ئەگەر ماوەی قەرزەکە ماوە٫ وە تۆ ئەت هەوێت خزمەتێك بە خاوەن قەرزەکە بکەی٫ ئەم پێشنیارەی بۆدەکەی، دەڵێی کاکە من ئامادەم هەرچەندێکە (٦)مانگی قەرزەکە ماوە بەڵام من ئامادەم ئەگەر ئێستا شتێک لێ خۆش بی، بۆ منیش ئیستفادەی هەیە، بۆ تۆش ئیستفادەی ئەکەی، هەموو قەرزەکەت بۆ دێنمەوە ئەگەر قەرزارەکە بەگەردن ئازایی، لەمە خۆش بوو، وە ئەم پێشنیارەی تۆی قبوڵ کرد، ئەمە هیچ ئیشکالی نیە، بەڵام ئەگەر قبوڵی نەکرد ئەوکاتە پێویست دەکا تۆ پابەند بیت بە دانەوەی قەرزەکە، لەکاتی خۆیدا، وە بڕی قەرزەکەش وەك خۆی بهێڵیتەوە، ئەم بەڕێزەی کە پرسیارەکەی کردووە ئەگەر بۆ خۆی قەناعەتی هەبووبێ کە شتێك لە قەرزەکە بشکێنێت، بۆ مووشتەریەکەی لە مووقابیلدا زوتر قیستەکانی دەست دەکەوێتەوە، ئەگەر بەگەردن ئازایی، ئەمەی کردبێت، ئەمە هیچ گرفتێکی شەرعی نیە. پرسیاری دووەم ئایە چەك فرۆشتن بە موودە دروستە ؟واتە کەسەکە دەمانچە یا سیلاح دەفرۆشێت، بە (قیست) دەیفرۆشێ ؟ئەمە دروستە بە مەرجێك سەرنەکێشێت، بۆ ئەوەی کابرا ئەمە بکات، بە پیشەی بازرگانی، وە دواتر ئەو لێکەوتە خراپەی لێبکەوێتەوە، کە بینیمان لە ساڵانی ڕابردودا ، کە کە سێك ئەمەی کرد بە پیشە چەك بە (قیست) و سەیارە بە قیست وچی بە قیست٫ ودواتر پارەیەکی زۆری خەڵکی خواردوو خەڵکی زۆر مایە پوچ بوون، بەم وەزعەوە ئێمە دەڵێین: لە حدودێکی بەر تەسکدا کە کەسەکە خۆی بتوانێت، بە دارایی خۆی یاری ئەم مەعامەلەیە بکات، سەیارەیەك، دوو سەیارە، دەمانچەیەك. دوو دەمانچە، بەم شێوازە کڕین و فرۆشتنی پێوە بکات، ئە مە شەرعیە. بەڵام پارەی خەڵك بێنێت، و بەپارەی خەڵك ئەم کەسابەتە بکاو معامەلەکەی سەربکێشێت، بۆ ئەوەی پارەی خەڵکی تێدا بچێت، بەدڵنییایەوە ئەمە حەرامە، ئەوە دەچێتە خانەی فێڵ، دەس بڕینەوە، کەواتە ئێمە ئەڵێین: مامەڵەکردن بە چەك بە مووددە گرفتێکی شەرعی نیە بەڵام بەو مەرجە بێت . خوای گەورەش زاناترە