پێشخستنی دانەوەی قەرز لەبەرامبەر کەمکردنەوەی بڕەکەی
بەڕێزێکی کە دەربارەی پارەی لایڤی (تیك تۆک)و ئەم جۆرە بەرنامانەی تر دەپرسێت: ئایە حەڵاڵە یا حەرامە ؟کە زۆرجار خەڵکی لەسەر قەرزدار دەبێتەوە یا کێشەی خێزانی لێ دەکەوێتەوە، دەڵێت: بەشێوەیەکی گشتی لێکەوتەی سلبی زۆرە٫ ئەوکەسانەی (لایڤ) دەکەنەوە سود مەندبن یا بێ ئیش،وە خەڵك (پۆینتیان) لێ دەدا ئەویش لە بازار پارەکەی وەردەگرێتەوە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین بەڕێزان یانی ئەگەر ئەسڵی (لایڤەکە) یا ئەسڵی ئەوکارەی کە دەکرێت، وە ئەو بەرنامەیەی کە پەخش دەکرێت، ئەگەر ئەسڵی کارەکە شەرعی بێت، وە ئامانجێکی شەرعی لە پشتەوە بێت، وە خزمەتێك بە دین و ژینی هاوڵاتیان بکات، وە خەڵکی بکا ئاساییە ئینسان پارە لەسەر ئەمە وەربگرێت، بەڵام ئەگەر ئەوە بێ کە ئێمە دەیبینین و دەیبیستین، بەوەی کە ئینسان حاشا کەرامەتی خۆی بۆ بخاتە سەر 《سەنگی مەحەك》 بەوەی کە ئابڕوی خۆی بچوێنێ٫ لە پێناو ئەوەی پارە پەیدابکات، بەوەی کە کێشەی خێزانی بۆ خەڵك درووستکات، ئەمانە بە هیچ شێوازێك دروست نین، وە ئەو پارەو داهاتەش کەلەمانە دەکەوێتەوە "حەرامە" بۆیە ئێمە ناتوانین بە (مووتڵەقی) بڵێین: "حەڵاڵە" وە بە (مووتڵەقی) بڵێین: "حەرامە" ئەگەر هاتوو پەیاکردنی پارەکە ئامانجێکی نا (مەشروع) یا ڕێکارێکی نا (مەشروع) بێت بە دڵنیایی ئەوکاتە هەموو پارە پەیدا کردنێكیش لەو ڕێگایانەوە "حەرامە" ئەگەریش لە پێناو ڕێگەیەکی بانگخوازی وچاکسازی و خزمەتگوزاری بێت، ئەوە وە کو عەرزم کردن خزمەت بێ بە لایەنێك لە لایەنی (پەروەردەیی) زانستی) (ئاینی) (ئابوری) ئەم وڵاتە ئەو کاتە هەمووی ئاساییە ئینسان لایڤیش بکاتەوە وە ئاسایە ئەگەر پارەیەکییشی لە لایڤەکە بۆ بڕوات . خوای گەورەش زاناتره