مامەڵەکردن بەکارتی بانکییەوە
بەڕێزێك دەپرسێت بەوەی کە ئەگەر هاتوو کەسێك بۆ نمونە حسابێکی بانقی هەبێت، وە حساب بانقیەکەی بۆ خۆی پارەی تێبکات، لەڕێی بانقەوە، دواتر ئەم حساب بانقیە بڕوات، لە شوێنێك بەکاری بێنێ یا کارتەکە بە بەتاڵێ بدا بە کەسێکی تر، بەکاری بێنێ ، ڕەسیدی تۆ داخڵ کا، وە ڕەسیدەکە بەرێ لە شوێنێکی کە سەرفی کا ئایە یەکەم موعامەلەکەی خۆی دروستە ؟ ئەگەر خۆی پارە بخاتە ئەم 《کارتە بانقیەوە》 ئەگەر خۆی بچێ لە دەرەوە بیگۆڕێتەوە٫ بە بە 《درهەمی ئیماراتی 》یا بیگۆڕێتەوە٫ بە 《لیرەی تورکی》 ئەو کاتە بیکاتەوە بە دۆلارو بیهێنێتەوە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە هیچ گرفتێکی نیە٫ وە ئەگەر کارتەکەش بدات بە بێبەرامبەر٫ بە کەسێك ئاوا بەکاری بێنێ٫ هەر گرفتی نیە٫ کارتەکە بە بەتاڵی بەکرێ بدا٫ بە کەسێك یا لە لە داهاتەکەیدا شەریك بن، بیدات بە کەسێك هەر گرفتی نیە، بەڵام بە مەرجێك وەك و عەرزم کردن ئەوەی تێ نەکەوێت، کە تۆ ئەم حساب بانقیانە ناچار بی، بەوەی کە ڕەسید بکڕیتەوە بە پارەیەکی زیاتر لەو پارەیەی کە پێت دەفرۆشێ لە بانقەکە . خوای گەورەش زاناترە