16/04/2025 - 09:09 PM
48 بینراو

کڕینی ڕەسیدی بانکی

گشتی

بەڕێزێك دەپرسێت: دەربارەی کڕینی ڕەسید لە بانکی (FIB )دەڵێت: پێشتر بە (2000یان 3000) فرۆشراوە ئێستا  بوە بە (20000 ) ئایە ئەمە جائیزە یان نا مەبەستی کارتی FiB یە

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەوەی ئێستا هەندێك بانق  فێری بوون (FIB )بی یا هەر بانقێکی تربێت بەوەی کە لەگەڵ کۆمەڵێك کۆمپانیا  تەنسیقیان کردووە، وەکو:(fastpay) یا (zaincash) ئەو دێن بە مەبلەغی زۆر  بە (200) ملیۆن بە (300) ملیۆن پارە بۆ ئەوانە دەخەنە سەر ئەژمارەکە دواتر ئەم کۆمپانیایە یان بانق دێ ئەم ڕەسیدە بە خەڵك دەفرۆشێتەوە، بە پارەیەکی  زیاتر. ئەمە بە هیچ شێوازێك شەرعی نیە. ئەمە "حەرامە" حەرامیەکەشی ڕوونە،  کە ئەمە "سوو" دروست دەکات، هەر خۆی  موعامەلەکە  عورفەن وایە کابرا ئەڵێ ڕەسید پێ دەفرۆشێتەوە،  ڕەسید یاعنی پارە تۆ (١٠٠)هەزار بە من دەفرۆشیتەوە، بە (١٠٥)هەزار یا بە (١٠٢)هەزار ملیونێکم پێ دەفرۆشی بە 《ملیونێك و حەڤە هەزار 》 ئەمە لە کوێی  شەرعدا ڕێگە پێدراوە؟ ئەمە بە هیچ شێوازێك دروەست نیە. وە "حەرامە" ئەمە فرۆشتنەوەی ڕەسیدە ٫ ئەسڵیش وایە لە موعامەلاتی بانق یا داخڵ کردنی پارە بۆ هەژماری خۆت٫ پارە وەرناگیرێ ٫ چونکە ئێمە لەم وڵاتەدا دەژین، وە مامەڵەمان لەگەڵ چەندین بانقدا هەیە ، وە کاتێك کە تۆ دەچی پارە دەدەی بە 《بانق》 بانق ناڵێ ڕەسیدت پێ دەفرۆشم، تۆ پارەیەك دەدەی دەبێت بەڕەسیدی تۆ، 《بانق》 بۆت  دادەنێت، دوای ئەو پارەیە تەحویل دەکەی بۆ بانقێك لە 《دوبەی》 تەحویلی دەکەی بۆ 《تورکیا》 مامەڵەیەکت هەیە لە 《صین 》 پێی ئەکەی ئەوە هیچ گرفتی نیە، بەڵام تۆ بێی بەم شێوازە قۆرخکاری بکەی ، وە دوو سێ کۆمپانیا بێنی  تەقوودیان لەگەڵ دا بکەی بۆ خەڵکی ئاسایی ڕەسید  زەحمەت داخڵ کەی، بەڵام  بۆ ئەوان ئاسانکاری بکەی، بە (200)ملیۆێن (300) سەد ملوێن ڕەسید داخڵ کەی, دواتر ئەوانیش بچن ئەم ڕەسیدە بفرۆشنەوە, بە خەڵك بە مووقابیلی  پارەی زیاتر ئەمە کارێکی ڕێگە پێنەدراوە..   مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە بانقانە بەهیچ شێوازێك شەرعی نیە. وە ڕەسید کڕینیش بەم شێوازە کە باس ئەکرێ بە هیچ شێوازێك دروست نیە . خوای گەورەش زاناترە