کڕینی کەپری گەشتیاری بۆ بازرگانی
به‌ڕێزێكی كه ده‌پرسێت: سه‌باره به كڕینی (كه‌پری گه‌شتیاری) بۆ بازرگانی ئایه ئه‌م كاره رێگه پێدراوه یا ڕێگه‌پێدراو نیه؟ له‌كاتێكدا ده‌ڵێت: له‌و شوێنانه‌دا تێكه‌ڵ بون دروست ده‌بێت، وه ڕۆشتن بۆ ئه‌و جۆره شوێنانه تاچه‌ند به‌ناوی گه‌شته‌وه دروسته؟ مرۆڤ بروات بۆ ئه‌و شوێنانه؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌ڕێزان ئێمه ئێستا وه‌زعی ئه‌م جۆره پرۆژانه دەزانین، به‌تایبه‌تی شوێنه‌كان فه‌رقده‌كات، شوێن تا شوێن، هه‌ندێك شوێن هه‌یه محافزكاره، وه ڕاسته شوێنه‌كه گه‌شتیاریه، به‌ڵام كه‌پره‌كان سه‌ربه‌خۆن، وه تۆ كه‌دا ده‌نیشیت، چاوت له‌دراوسێكه‌ت نیه، یان دراوسێكه‌ت ئیزعاجت ناكات، هه‌رچیه‌ك دەكات، هه‌رچیه‌ك ده‌خوات، په‌یوه‌ندی به‌تۆوه نیه، ئه‌مانه تا حه‌ددێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شێوازی ئه‌م پرۆژانه وا دروست كرابن، كه (كه‌پره‌كان) سه‌ربه‌خۆ بن٫ تۆ دراوسێكه‌ت نه‌بینی٫ له‌و دیوه‌وه‌٫ وه تێكه‌ڵیت بۆ دروست نه‌بێت، له‌گه‌ڵی ئه‌مه تاحه‌ددێك له‌وانه‌یه مه‌جالێكی تێدا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م جۆره پرۆژه (گه‌شتیاریانه) تێكه‌ڵی دروست بوو٫ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ئێستا ده‌یبینین، (كافتریا‌و) (نێرگه‌له)و (مه‌شروبی) تێدا خورایه‌وه به‌م شێوازه‌ی كه ئه‌مرۆ ئێمه ده‌یبینین، مامه‌ڵه كردن به‌م جۆره كه‌پرانه به هیچ شێوازێك شه‌رعی نیه. وه ڕۆشتنیش بۆی بردنی خانه‌واده‌ی خۆت بۆی شه‌رعی نیه. چونكه له‌وێ تێكه‌ڵیه‌كی نامه‌حره‌مانه دروستده‌بێت، له‌وێ به‌به‌ر چاوی ماڵ و منداڵی تۆوه (مه‌شروب) دەخورێته‌وه، خه‌ڵكی سه‌رخۆشی تێدایه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ئاگایان له‌خۆیان نیه، له‌وانه‌یه قسه‌ی هه‌ڵه بكه‌ن، له‌وانه‌یه هه‌ڵوێستی هه‌ڵه بنوێنن، توشی شه‌ڕو فیتنه‌و كێشه‌بیت له‌و شوێنانه بۆیه ئێمه دەڵێین: كڕین و مامه‌ڵه‌كردن به كه‌پری (گه‌شتیاریه‌وه) ئه‌گه‌ر ئێمه توانیمان سنوری شه‌رع٫ وه رێكاره شه‌رعیه‌كان له‌پرۆژه گه‌شتیاریه‌كانی ٫خۆماندا بپارێزین، وه بتوابین خه‌ڵك پابه‌ند بكه‌ین به مه‌رجه‌كانی خۆمانه‌وه، ئه‌وكاته كڕین و مامه‌ڵه‌كردن به‌م كه‌پرو وپرۆژه (گه‌شتیاریانه‌وه) هیچ گرفتی نیه‌٫ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌مان توانی كۆنترۆڵی بكه‌ین٫ وه نه‌مانه‌توانی رێگری له تێكه‌ڵ بون٫ رێگری له‌كاری (حه‌رام) كه خه‌ڵك بیكا له‌و كه‌پرانه‌دا ئه‌وكاته هه‌م مامه‌ڵه‌كردن به كه‌پره‌كانه‌وه، "حه‌رامه"هه‌م چون بۆ ئه‌و جۆره شوێنانه‌ش "حه‌رامه" وه دروست نیه ئینسانی ئیماندار بروا بۆ ئه‌و شوێنانه‌و ماڵ و منداڵی تێكه‌ڵ به‌و جۆره خه‌ڵكانه بكات. خوای گەورەش زاناترە