درێژبوونەوە و کورتبوونەوەی تەمەن بەهۆی نزاوە
به‌ڕێزێكی كه ده‌پرسێت: ئه‌گه‌ر دایك و باوك دوعای ته‌مه‌ن درێژی بۆ منداڵه‌كانیان بكه‌ن، ئایه ئه‌و دوعایانه ئه‌جه‌لی منداڵه‌كه ده‌گۆڕێت؟ یا به‌پێچەوانه‌وه ئه‌گه‌ر دوعای خراپه‌ی لێ بكه‌ن ته‌مه‌نی مناڵه‌كه كورت ده‌كاته‌وه ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ئێمه ده‌ڵێین: به‌ڵێ به‌ڕێزان دوعای خێری دایك و باوك٫ وه دوعای مسوڵمانان بۆ خه‌ڵك هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ریان هه‌یه، له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌جه‌لی مرۆڤ، وه‌له‌سه‌ر گۆڕینی رزقی مرۆڤ، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ بەڕوونی ل ده‌فه‌رموێت:(مَنْ أَحَبَّ أَنْ يُبْسَطَ له فِي رِزْقِهِ، وأَنْ يُنْسَأَ لَهُ فِي أَثَرِهِ, فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ)أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ "هه‌ركه‌سێک دەیه‌وێت ته‌مه‌نی درێژ بێت، وه رزقی فراوان بێت، باسیله‌ی ره‌حم جێبه‌جێ بكات،" ئێمه ده‌رباره‌ی 《ئه‌جه‌ل》 وه ده‌رباره‌ی 《قه‌ده‌ر》 ده‌ڵێین: 《دوو دوو جۆر ئه‌جه‌لی هه‌یه》وه 《دوو جۆر قه‌ده‌ری هه‌یه》 ئه‌جه‌ل و قه‌ده‌رێكیان ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌ردگار له(لوح المحفوظ) لای خۆی نوسیویه‌تی كه په‌روه‌ردگار له حه‌قی ئه‌مه‌یاندا ده‌فه‌رموێت: ﴿ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ﴾ [ سورة ق: 29] "خوای گه‌وره ده‌ستكاری ئه‌م (لوح المحفوظ) ئه‌وه‌ی كه‌تیایدا نوسیوه ناكرێ وه ئه‌مه سابیته ئه‌جه‌ل و قه‌ده‌رێكی تری ئینسان هه‌یه كه خوای گه‌وره به فریشته‌كه‌ی ده‌ڵێت:ئه‌و فریشته‌یه‌ی كه دێ بۆ لای ئینسان له ته‌مه‌نی ٤٠ڕۆژیدا كه پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌فه‌رموێت: (( ويؤمر بأربع كلمات بكتب رزقه وأجله وعمله وشقي )) واتە: خوای گەورە چوار شتی پێ ده‌فه‌رموێت: "رزقی منداڵه‌كه‌٫ ئه‌جه‌لی منداڵه‌كه‌٫ وه عه‌مه‌له‌كه‌ی٫ وه چاره‌نوسه‌كه‌ی"بنوسێ ئه‌مه‌یان ڕه‌كرێت موعه‌له‌ق بێت بۆنمونه خوای په‌روه‌ردگار به فریشته‌كه دەفه‌رموێت: ئه‌جه‌له‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فڵان‌و فڵان و فڵان شتی كرد ئه‌وكات ئه‌جه‌له‌كه‌ی ده‌ڕوات، بۆ ئه‌وه‌نده ، مه‌لایكه‌ته‌كه نازانێت ئه‌مه ئه‌كا تا بڕوا بۆ ته‌مه‌نه درێژه‌كه‌ی یا ئه‌وه‌یه كه له ته‌مه‌نه كورته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام خوا له (لوح المحفوظ)دا نه‌تیجه‌ی کۆتاییەکەی له‌لایه‌و نوسیویه‌تی، كه‌واته ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، له عیلمی مه‌لایكه‌ته‌كه‌دا وه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م ئه‌جه‌له‌ی بۆ دیاری كردوه، ئه‌گه‌ر باوك و دایك دوعای خێری بۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سیله‌ی ره‌حم بكات، ئه‌گه‌ر خێر‌و چاكه بكات، خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژار دوعای بۆ بكه‌ن، به‌ڵێ دەكرێت، ئه‌م دوعایانه قه‌ده‌ر گل بده‌نه‌وه، به‌ڵاو موسیبه‌ت گل بده‌نه‌وه، وه ده‌كرێت ئه‌م خێر‌و چاكه‌و ئیحسانانه ته‌مه‌نی ئینسانیش درێژ بكه‌ن، به‌عه‌كسیشه‌وه به‌ڵێ ده‌كرێت، ئه‌جه‌له‌كه له‌و ته‌مه‌نه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه، وه زیاد نه‌كات، وه ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار معه‌له‌قی كردبوو له‌سه‌ر كاری چاكه، كه نه‌یكات، ئه‌وكاته ئه‌وه‌ی بۆ نانوسرێت، ته‌مه‌نه‌كه كورت ده‌بێت، بۆیه به‌ڕێزان گرینگه ئێمه ئاگامان له كاری خێربێت، ئاگامان له كاری چاكه بێت، وه ئاگامان له دوعا بێت، وه ئاگامان له‌وه‌ش بێت به‌وه‌ی كه ئێمه ئه‌و هۆکارانەی په‌روه‌ردگار باسی كردوه، خۆمان بده‌ینه ده‌ست هۆکارەکان، خۆمان نه‌ده‌ینه ده‌ست ئەنجام، چونكه ئەنجام ئێمه نایزانین، به‌س خوا ده‌یزانێت، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كاندا ده‌كه‌ین، شه‌رع چیمان پێ ده‌ڵێت٫ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌چی رزقمان زیاد ده‌كات، به‌چی عومرمان زیاده‌كات، به‌چی ده‌توانین به‌ڵاو موسیبه‌ت له‌خۆمان دوركه‌ینه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺبۆ فه‌رمویه‌تی:((داوو مرضاكم بالصدقة))"چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانتان به چاكه به‌به‌خشین بكه‌ن" بۆچی پێغه‌مبه‌ره خوا ﷺ دەفه‌رموێت، ئه‌گه‌ر شتێک قه‌ده‌ر گل بداته‌وه ده‌فه‌رموێت: دوعا گلی دداته‌وه، كه‌واته دەكرێت: ئێمه دوعا سوودی لێ ببینین، به‌تایبه‌تی دوعای 《باوك و دایك》 كه (ان شا‌ء الله) دوعاکانیان موستەجابە، منداڵ ده‌بێت، زۆر باش بێت له‌گه‌ڵ باوك و دایكی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌كه‌تی دوعا‌و نزاكانیان به‌هره‌مه‌ند بێت، وه‌خۆی له دوعای خوانه‌خواسته شه‌ری دایك و باوك بپارێزێت، چونكه وه‌ك عه‌رزم كردن دوعاكانیان نزیكه له جێگیر بونه‌وه خوای گەورەش زاناترە