فرۆشتنی ئامێری ماینەر
. بەڕێزێکی کە دەپرسێت: ئەگەر (ماینەر) دەربارەی فرۆشتنی جیهازی (ماینەر) کە جیهازێکی کارەباییە٫ وە دەچێت بۆ عێراق، وە ئاڵوگۆڕومامەڵەی پێوە دەکرێت، ئایە دروستە یان نا دەڵێت: نازانم ناوەکە فارسیە یان ئینگلیزیە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەم جۆرە جیهازانەی کە هەن، ئەم برا بەڕێزە باسی دەکات ئەمانە جیهازێکن لە 《ماینینی تەعدینی》 پارەی ئەلیکترۆنی و 《بیکتۆ ینو ئەم جۆرە دراوانە بەکار دێن٫٫ وە ئێستا داواکارییەکی زۆر زۆری لەسەرە، مامەڵە کردن بەم جۆرە جیهازانە کە بەشێکن، ئامڕازێکن، لە دروست کردنی پارەی ئەلیکترۆنی، "حەرامە"و وە دروست نیە، چونکە گوتومانە مامەڵەکردن هەتا وەکو ئێستا بە هەموو جۆرە دراوە گریمانەییەکان "حەرامە" کەواتە هەموو هاوکاری و دەست باری کردنێکیش بۆ دروست کردنی ئەم جۆرە پارانە هەر "حەرامە"وە ئەو جۆرە جیهازانە کە ئێستا دەڕۆن بۆ ئێران بۆ ئەم جۆرە مامەڵەو (تەعدینی وماینینی)ئەم جۆرە دراوانە بە کاردێت، لەبەرئەوە مامەڵە پێکردن وکڕین و فرۆشتن و بازرگانی پێ کردن بەم جۆرە جیهازانە "حەرامە" وە هەر جیهازێکی تریش کارئاسانی بۆ دروست کردنی دراوی گریمانەی "حەرامە" . خوای گەورەش زاناترە