هاوسەرگیری کردن بەمەرجی باڵاپۆشی نەکردن
خوشكێكی به‌ڕێز دەپرسێت: به‌ڕێزان به‌وه‌ی كه زه‌واجی نه‌كردوه٫ وه زه‌واجه‌كه‌ی تاخیر بوه‌٫ ده‌ڵێت: ئێستا كه‌سێك هاتۆته داوام٫ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێمده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هاتیه ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێت، له‌چك لابه‌ری گوناحه‌كه‌ی به‌ملی من ئایه دروسته رازی بم؟ ئه‌و كوڕه له‌رووی دینه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك كه‌سێكی باشه به‌ڵام حه‌زی له له‌چك نیه.
وەڵام
وه‌ڵام:به‌رێزان یانی ئه‌مه شتێكی زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه. ئه‌م شێوا بیركردنه‌وه‌یه، یانی چی كوڕێكی باشه‌و، حه‌زی له له‌چك نیه، چۆن مسوڵمان رقی له واجبه‌كانی شه‌رعدەبێته‌وه؟ خوای په‌روه‌ردگار سوێند ده‌خوا:(فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (65)) سورة نسا‌ء'' یانی خوای په‌روه‌ردگار دوو شت داوا ئه‌كا یه‌كه‌م:(حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ)ده‌فه‌رموێت: سوێند به په‌روه‌ردگار، سوێن به زاتی خۆی ده‌خوات، ئه‌وانه ئیمانیان نیه، تا كه‌ی؟ تا ئه‌وكاته‌ی به حوكمی تۆ رازی نه‌بن، له به‌ینی خۆیاندا نه‌ك هه‌ر به حوكمه‌كه، ( ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ )دواتر له دڵیشیاندا بچوكترین گه‌رد نه‌نیشێت، به‌رامبه‌ر به‌و حوكمه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت، ئێمه كه ده‌ڵێین: ئیمان دار واته مصدیق، به "كه‌لامی خوا" وه به حوكمی خوا كه ده‌ڵێین: مسوڵمان واته موسته‌سلیم٫ بە حوكمی خوا، كابرا خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات یانی چی ئیماندار بڵێ: من ئیمانم هه‌یه به‌ڵام "رقم له نوێژه" یا "رقم له پێغه‌مبه‌ره" یا بڵێ: " رقم له حه‌ج" یا "رقم له زه‌كاته" یا "رقم له هه‌ر چه‌مكێكی تر‌و په‌رچه‌مێكی تری ئیسلامیه" چۆن به‌رێزێك ئیمانداره‌و رقی له له‌چكده‌بێته‌وه؟ به‌هیچ شێوازێ ئه‌مه شه‌رعی نیه. بۆ ئه‌و برا به‌رێزه‌ی كه بروای وایه به‌رێزان وه ئه‌مه بۆ ئیمانه‌كه‌ی مه‌ترسیداره، وه ده‌بێت ئه‌و حه‌زه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ویسته‌كانی شه‌رع بگونجێنێ، وه ئه‌م خوشكه به‌رێزه‌ش به هیچ شێوازێك شه‌رعی نیه. ئه‌م مه‌رجه قبوڵ بكات، زه‌واجێك قبوڵ بكات، به‌ڵام له موقابیلی ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به‌رداری به‌شێك له دینه‌كه‌ی بێت، كه له‌چكه‌كه‌یه‌تی، وه بروا سافیره بێت، به‌یانی ئه‌م كوره "مرد"تۆ دونیا‌و قیامه‌تیشت ئه‌دۆڕێت، تۆ قیامه‌تی خۆت ئه‌فرۆشیت، له‌پێناو ئه‌وه‌ی زه‌واجێك بكه‌ی له دنیا ئه‌مه پێی ناگوترێت، زه‌واج وه ئه‌مه رێگه‌پێدراو نیه، له شه‌رعدا . له‌به‌ر ئه‌وه با له‌خوای گه‌وره بترسین به‌ڕێزان هه‌موو لایه‌كمان ئه‌و برا به‌رێزه ئه‌م مه‌رجه له‌سه‌ر ئه‌م خوشكه دانه‌نێت، وه ئه‌م خوشكه ناچار نه‌كات، به‌وه‌ی له‌چكه‌كه‌ی لابه‌رێت، وه بۆخۆشی قه‌ناعه‌تی بگۆڕێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و سوربێت له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ی ئه‌و خوشكه به‌رێزه به هیچ شێوازێ نابێ به‌م داوایه رازی بێت ئه‌گه‌ر هه‌تا ماوه شوش نه‌كات، نابێ ئاماده بێ به زه‌واجێك هه‌ڵسێت له‌گه‌ڵ كه‌سێک بكات، كه‌رقی له دینه‌كه‌ی بێت یا رقی له درووشمەکانی دینه‌كه‌ی بێت. خوای گەورەش زاناترە