سیستەمەکانی کڕینی خانوو لە ئەمریکا
به‌رێزێكی كه ئه‌پرسێت:به‌وه‌ی كه له ئه‌مریكا دیاره نیشته‌جێیه‌٫ ده‌رباره‌ی كڕینی خانوو دەپرسێت: ده‌ڵێت: "دوو سیسته‌م هه‌یه بۆ كرینی خانوو له ئه‌مریكا ٫یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه بانك قه‌رزت دەداتێ به‌ڵام دواتر زیاده ده‌خاته سه‌ر قه‌رزه‌كه كه ئه‌مه سووه، وه به‌هیچ شێوازێ دروست نیه،" جۆری دووەم: دەڵێت: له رێگه‌ی 《"بانكی ئیسلامی"》 هه‌یه كه دەكرێت، بانك خانوه‌كه ده‌كڕێت، دواتر له رێگه‌ی "مورابه‌حه‌وه" پێی ده‌فرۆشرێته‌وه یانی ده‌بێت به‌شه‌ریك له‌گه‌ڵتدا ,ئه‌مه‌ی دووه‌میان "شه‌رعیه"به‌ڵام یه‌ك گرفت باسده‌كات، ده‌ڵێت: ئه‌و بانكه ئیسلامیه ده‌بێت عه‌قدی كرین بۆ ئه‌و بانكه بكه‌ی دواتر بانكه‌كه بۆت ده‌كرێت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ئه‌مه شه‌رعی نیه یانی تۆ دروست نیه كه بچی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بانكه‌كه بكه‌ی٫ به كڕینی خانوه‌كه به‌ر له‌وه‌ی (بانك) خانوه‌كه‌ی كریبێت، وه تۆ ده‌چیت وه‌عد دەده‌ی به (بانكه‌كه) ده‌ڵێی: "برۆ ئه‌و خانوه بكڕه" دواتر منیش لێتده‌كرمه‌وه، به‌و مه‌بله‌غه‌ی كه له‌سه‌ری رێكه‌كه‌وتون، ئه‌مه‌ی تۆ وه‌عده ئه‌وه‌ی بانك ئه‌یكا (عه‌قده) بانك كه چو كڕی خانوه‌كه دواتر دێت له‌گه‌ڵ تۆ ده‌یكا به (عه‌قد) وه ئه‌وكاته مه‌بله‌غه‌كه ده‌برێننه‌وه‌و، وه پێت ده‌فرۆشن، ئه‌مه رێكاری شه‌رعیه‌و 《بیعی مورابحه》 به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رێزت باسی ده‌كه‌ی به‌وه‌ی كه بانك ئیجبارت بكا له‌وه‌ی كه‌تۆ ده‌بێ عه‌قدی له‌گه‌ڵدا بكه‌ی، ئه‌وجا ئه‌و بچێ بیكرێت، ئه‌مه دوو حه‌رام دروست ئه‌كا٫ یه‌كه‌م وه عه‌رزم كردن:(نها رسول الله ﷺ ان بیع ما‌لا یملیك)ئه‌مه فرۆشتنی شتێكه كه‌تۆ "خاوه‌نی هی تۆ نیه" حه‌رامه بیفرۆشی دووه‌م بابه‌ته‌كانی( بیعه )فی بیعه‌یه یانی وه‌كو دوو عه‌قد وایه‌٫ له‌یه‌ك معامه‌لەدا چونكه تۆ له‌بانكت كریوه، وه‌ك ئه‌وه ئیعتیبار ده‌كرێت، كه كڕینی تۆ بۆ بانك واتا كرینی بانكیش بۆ خانوه‌كه، له فرۆشیاری یه‌كه‌م، به‌م شێوازه "حه‌رامه" "مورابه‌حه" نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی داوای كرینی شته‌كه ده‌كات، سه‌ره‌تا بچێت، عه‌قد بكات، له‌گه‌ڵ كۆمپانیا، وه انما وه‌عد ده‌دا ئه‌گه‌ر كۆمپانیا بیكرێت، ئه‌م لێی ده‌كرێته‌وه، كه كۆمپانیا چو كری و بو به‌موڵكی كۆمپانیا دواتر ئه‌م دەچێت له بانكدا له كۆمپانیای ده‌كرێته‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه پرسیاره‌كه ئه‌م دوو ئیختیاره هه‌ردووكی شه‌رعی نین، ئیلا ده‌بێت، بانك به‌مشێوازه مامه‌ڵه بكات خوای گەورەش زاناترە