دەستنوێژگرتنەوەی خاڵ لە خێزانی خوشکەزا
به‌ڕێزێك ده‌پرسێت: به‌ڕێزان ئایه ئه‌گه‌ر من هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بكه‌م دواتر خاڵم بۆنمونه خاڵی خۆم ده‌ست نوێژی له‌و ئافره‌ته ده‌شكێت؟ واتا له خێزانی خوشكه‌زاكه‌ی ده‌شكێت؟وه‌ئه‌گه‌ر یه‌كتر ماچ بكه‌ن، ده‌ست نوێژیان ده‌شكێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ئێمه دوو جۆر حه‌راممان هه‌یه له‌شه‌رعدا به‌ڕێزان حه‌رامێكمان هه‌یه پێی ده‌گوترێت، 《حه‌رامی هه‌میشه‌یی》 《قه‌ده‌غه‌كراوی هه‌میشه‌یی》 وه‌ك 《قه‌ده‌غه‌كردنی هاوسه‌رگیری》 له‌گه‌ڵ دایك٫ له‌گه‌ڵ خوشك٫ بۆنمونه:" له‌گه‌ڵ پور٫ له‌گه‌ڵ خه‌سوو٫ له‌گه‌ل بوك٫" ئه‌مانه قه‌ده‌غه‌كراوی هه‌میشه‌یین ئه‌م جۆره كه‌سانه دروسته ئینسان ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، دروسته ئینسان ماچیان بكات، دروسته ئینسان قژیان ببینێ، ملیان ببینێت، قۆڵیان ببینێت، چونكه ئه‌مانه 《حه‌رامی هه‌میشه‌یین》 هه‌رگیز له ئینسانه‌كه حه‌ڵاڵ نابن٫ كه‌واته ئه‌مه به‌شێك له حه‌رام٫ دووەم :《حه‌رامه كاتیه‌كان》 حه‌رامه كاتیه‌كان ئه‌و حه‌رامانه‌ن:" به‌هۆكارێكی كاتی حه‌رامن واته ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه نه‌مێنی ئافره‌ت و پیاوه‌كه به‌یه‌ك حه‌ڵاڵده‌بن، (ژنی خوشكه‌زا) له‌جۆری حه‌رامی دووەمه، ئه‌م به‌رێزه دەڵێت: ئه‌گه‌ر من هاوسه‌رگیری بكه‌م٫ "حوكمی خاڵ بۆ ژنی خوشكه‌زا ,ژنی خوشكه‌زا بۆ خاڵ جۆری حه‌رامیه‌كه‌ی حه‌رامی كاتیه" به‌رێزان هه‌روه‌كو براژن وایه‌٫ یانی بۆنمونه ئێستا براژن كه له‌برای مێرده‌كه‌ی "حه‌رامه" به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه عه‌قدی له‌گه‌ل براكه‌ی هه‌یه‌٫ ئه‌گه‌ر براكه‌ی ته‌ڵاقی بدات یا بمرێت، براكه‌ی تری ده‌توانێت، ماره‌ی كات، خوشكه‌زایەش هه‌ر وایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م خوشكه‌زایه بمرێت، خاڵی ده‌توانێت، خێزانی خوشكه‌زاكه‌ی ماره‌كاته‌وه، بۆخۆی كه‌مادام وایه، كه‌واته به‌هیچ شێوازێك ئه‌م ئافره‌تانه نه‌بۆیان هه‌یه ته‌وقه‌بكه‌ن، له‌گه‌ڵ خاڵی مێرده‌كانیاندا، نه‌بۆیان هه‌یه ماچكردن، ئه‌وه هه‌ر (كه‌ساسه) به‌رێزان یانی ته‌نانه‌ت نه‌زه‌ریان بۆ یه‌ك به نه‌زه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌رێزان وه‌ك هه‌ر ئافره‌تێكی تر كه‌واته نه‌خێر دروست نیه ژنی خوشكه‌زا ته‌وقه له‌گه‌ڵ خاڵی مێردا بكات، وه دروست نیه خه‌لوه‌ی پێ بكات، وه دروست نیه ماچی بكات، وه دروست نیه وه‌ك هیچ پیاوێكی مه‌حره‌م سه‌یر بكرێت، وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خاڵی مێردا وه‌كو مامه‌ڵه‌ی وایه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بێگانه‌د. خوای گەورەش زاناترە
لینک