زهكاتی پاره كه بهمهبهستی خانوو كڕین دانرابێ
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێت ئەگەر من بۆ نموونە پارەی پاشەکەوتی هەیە بەنیازی ئەوەیە کە (خانوو) بکڕێت، پاری پاشەکەوتەکە ئێستا بۆ نموونە دەڵێت: (2) دەفتەرە ئایا ئێمە ئەم پارەیەمان داناوە بەنیازی خانوو کڕین ئەم پارەیە زەکاتی لێ دەکەوێت یا زەکاتی لێ ناکەوێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ بەڕێزەکەم هەر پارەیەک کە دانرا، بە هەر نیازێک دانرا، ئەو پارەیە لەو ڕۆژەی کە گەیشتووەتە حەددی ئەوەی زەکاتی لێ بکەوێت، ئێمە قسەمان لەسەر ئەم پارەیە نیە تا بووە بە (50)وەرەقە کە بۆ بە (50) وەرەقە لەو ڕۆژەوە بۆ ماڵی دوای ئەم پارەیە بە هەر مەبەستێک دانرابێت ئەگەر خاوەنەکەی دیاری کراو بێت، ئەبێت، ئەو بەڕێزە ساڵی داهاتوو زەکاتی لێ بدات،ئینجا بووە بە هەر چەندێک زەکاتی ئەو نا یانی گریمان ئێستا وا حسێبەکەین ئێستا ئێمە لە مانگی (10) ئەم بەڕێزە بۆ بە (50) وەرەقە پارەکەی حسابی بۆ دەکەی، پارەکەی بووە بە چەند؟ یانی بووە بە (100)گەڵا ئەو کاتە ئەبێ زەکاتی (100) گەڵابە کە دوو وەرەقە و نیوەکە بۆ؟ چونکە پارەکە پارەیەکی نووستووە، وە پارەکە شرووتەکانی زەکاتی تێدایە، لەبەر ئەو ئەم بەڕێزە دەبێت، پابەند بێت ئەم پارەیەی کە ئێستا هەیە کە دەفەرموێت: (2) دەفتەری هەیە ئەم بەڕێزە پێویستەکە زەکاتی هەردوو دەفتەر دۆلارەکە بە پاش ئەوەی کە حسێبی ئەو دەکات، ساڵ لە کەیەوە ساڵ بە ساڵ پەنجا وەرەقەیان تێپەڕ بووە، دوای ئەوە هەموو ساڵێک دەبێت، زەکاتی ئەم پارەیە بدە ئەگەر بە پارەی مایەوە ئیتر ئەم پارەیە بۆ ژن هێنان دانراوە، ئەم پارەیە بۆ حەزدانراوە ئەم پارەیە بۆ 《خانووکڕین》دانراوە پارەی هەر کەسێک و هەر چۆنێکە مادام پارەیەکی نووستووە و پارەی قەرز نییە. پێویستەکات زەکاتی لێ بدرێت، کەی سەرف کرا پارەکە ئەوکاتە زەکاتی لێ ناکەوێت، کەی ئەم پارەیەی تۆ دات بۆ نموونە: بە موڵێک دات٫ بە سەیارە دات٫ بە هەر شتێکی تر کە زەکاتی لێ ناکەوێت، ئەو کاتەی ئێمەش دەڵێین: زەکاتی لێ ناکەوێ بەڵام ئێستا زەکاتی لێدەکەوێت خوای گەورەش زاناترە