14/04/2025 - 02:05 PM
32 بینراو

پێدانی پاره‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌به‌رامبه‌ر داهاتێكی مانگانه‌ی دیاری كراو

گشتی

بەڕێزێکی کە دەپرسێت دیارە دووکانی جوملەی هەیە، هاوڕێیەکی خۆی هەیە، ئەیەوێ پارە بخاتە ئیشەکەوە، هەر هەمان پرسیاری پێشووە ئەم بەڵام بە جیاواز دەڵێت: ئەم ئەیەوێ من مانگی (200 تا 300)دۆلار لە موقابیلی ئەو پارەیەی پێ بدەم ئایا ئەم معامەلەیە حەرامە یا حەرام نیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەدڵنیایی "حەرامە" چونکە وەکو پرسیاری پێشووتریش باسمان کرد تۆ کە پارە لە کەسێک وەردەگریت، بۆی بخەیتە ئیشێکەوە ئاساییە بیکەی بە شەریک، لە داهاتی ئیشەکە بەڵام ئاسایی نیە نیسبەیەک قازانجی دیاریکراوی بدەیتێ ئەگەر نیسبەیە قازانجی دیاریکراوی بدەیتێ ئەوکاتە ئەوە پێی ناگوتێ: (مامەڵە) پێی دەگوترێت: قەرزێک لە موقابیلی پێدانەوەی بڕێک لە قازانج ئەمەش دەبێت بە "سوو" "حەرامە" بەڵام پێدانی پشکی قازانجی موعامەلەکە، کە پشکەکان دیاری کراونین، یانی ئێستا تۆ بۆ نموونە بەم بەڕێزەدەڵێی من مانگی (200) دۆلارت دەدەمێ، کێ دەڵێت: داهاتەکەی (200)دۆلار دەبێت؟ کێ دەڵێت تۆ لە زەرەردا نابیت؟ ئەوکاتە دەبێت تۆ زەرەرکەی، یا قازانج پارەکەی بدەی، بەڵام ئەگەر بتکردایە بە شەریک لە داهاتەکە ئەگەر تۆ زەرەرەت ئەوە ئەبوایە زەرەری بدایه. ئەو قازانجێکی مەقطوق و دیاریکراوی بەرناکەوێت، کەواتە ئەگەر بتانەوێ مامەڵەکەتان شەرعی بێت، ئەمە هەڵبوەشێننەوە، ڕێک بکەون لەسەر ئەوەی کە ئەو شەریک بێت، لە قازانجی داهات و مامەڵەکەدا یانی بۆ نموونە ئەگەر داهات هەبوو نیسبەیەکی ئەدەینێ نیسبەکە لە(%30) یان (%40) یان (%50)یە بەپێی ڕێککەوتنی خۆتان ئەگەر زەرەریش هەبوو ئەبێ ئەو تەحەمولی زەرەر کا لە مامەڵەکەیا بۆیە بەم شێوازە "حەرامە" خوای گەورەش زاناترە