پارهیی ئهو ڕیكلامانهی كه كاری ناشهرعی تێدایه
(ڕیکلام) ئەو ڕیکلامانەی کە ئافرەتی بێ لەچکی تێدایە، ئایا دروستە پارەی لەسەر وەربگیرێت؟ ئەمە لە کاتێکدا دیارە ئەم بەڕێزانە چەناڵێکی تایبەتیان هەیە، بە زانست و فێربوون و..
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێزەکەم ئەو ڕیکلامانەی کە ئافرەت بە شێوازێکی نەشیاو یا بەبێ جل و بەرگی شەرعی لە ڕیکلام دا تێدا دەردەکەون یا ڕێکلام بۆ کارێکی حەرام دەکرێت بەهیچ شێوازێک داهاتی ئەم پارانە دروستنین، مادام چەناڵەکەی خۆتانە، وە خۆتان چەناڵەکە بە کاردێنن خەڵک کە تەکلیفت لێدەکات، یان کۆمپانیایەک تەکلیفت لێ دەکات کە ڕیکلامێکی بۆ بکەی مەفروزە جەنابت ڕیکلامەکە ببینی پێشتر، ئەگەر ڕیکلامەکەت بینی و زانیت شەرعی نییە، نەهێڵێ لە پەیجەکەی تۆ ڕیکلامەکە بڕوا، وە پارەیشی لەسەر وەرمەگرە، بەڵام ئەگەر هاتوو بابەتەکە بە مۆسیقایەکە یا شتێکی ئاوایەکە بابەتێکی خیلافییە، وەکۆ دەنگی زانایانی لەسەر نییە، ئەمە لەوانەیە مەجالی قسەکردنی تێدا هەبێت، ئەگەر ئافرەتەکە بە جلوبەرگێکی شەرعییەوە بێت، وە جل و بەرگەکە یاخودی ئافرەتەکە خۆی خۆڕازاندنەوەکەی بە شێوازێک نەبێ کە ناشەرعی بێت، بۆ نموونە ڕیکلام بۆ جلوبەرگێکی باڵاپۆشی ئەکات، ئافرەتەکە یا ئافرەتێک لە ڕیکلامێکدا دەردەکەوێت، کە خولێکی پەروەردەییە، یاخولێکی قورئان خوێندنە، یا کارێکی چاکە و خێرخوازییە، ئەمە گرفتێکی شەرعی نییە. بە مەرجی ئەو خوشکە بەڕێزانە پابەند بن بە جلوبەرگی شەرعی، لە ڕیکلامەکاندا، بۆیە گرنگە ئێمە پابەند بین بەوەی کە (ئەکاونت) و (پەیج) و بۆ نموونە هەر ئەپێکی کە خۆمان خاوەنداریەتی دەکەین ڕێگەنەدەین شتی ناشرعی تێپەڕبێت. خوای گەورەش زاناتره