خهمڵاندنی پارهیی قهرز بهئاڵتون
بەڕێزێکی تر دەپرسێت دەڵێت: لە ساڵی (2021) لەبری (خانوو) کە فرۆشراوە بە میرات بۆ (میراتگران) ماوە باجی دەرامەتەکەی (3700) دۆلار ئەوکاتە دراوە ,بۆ (تاپۆکردن) و فرۆشتنی خانووەکە واتە مامەڵەی خانوەکە دەڵێت: زیاتر لە (دوو ساڵە) ئەو پارەیە دراوە٫ ئەو بەڕێزانەی کەخانوو و بەشەمیراتیان هەیە، لەم خانووە، وە ئەگەر خانووەکە موعامەلەکە جێبەجێ بکرایە ئەوان بە شەمیراتیان دەبرد، دەڵێت: ئەم بەڕێزانە ئامادە نەبوون ئەو (3700) دۆلارەی کە من داومە بە معامەلەی خانووەکە بۆم بگێڕنەوە، وە دووساڵە ئەو پارەیەی من لەو خانووەدا گیراوە، وە کڕیارەکەش دیارە پەشیمان بۆ تۆ ،هەر ئەو کاتە لە کڕینی خانووەکە ئێستا پارەکە لای حوکمەتە لە (2021)وە کە ئێستا ئێمە بەرەو(2024) دەچین دەڵێت: ئەوکات ئەو پارەیەی من واتە ئەو(3700) دۆلاری کە ئەم داوێتی لە ڕێژەی ئاڵتوونەکە بۆ نموونە ئەوکات دەڵێت: ئاڵتوون با بڵێین ڕێژەکەی ئەم نیسبەیەکی نووسیوە بە(375) هەزار بۆ ئاڵتونی عیارە (21) دەڵێت: ئێستا ئەو ئاڵتونە بووە بە(420) هەزار دەڵێت: ئایا لە ڕووی شەرعەوە من دروستە ئێستا ئەگەر ئەوان ئەو خانووە فرۆشرا من پارەی جیاوازی عەیاری ئاڵتوونەکەیان لێ وەربگرم؟ واتە من چەند زەرەری کردووە ئەو پارەیە لە عەیاری ئاڵتوونەکە ئەوە زیاد لەوان وەربگرمەوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێز بکەم بە هیچ شێوازێک دروست نییە، بۆ ؟چونکە ئەم (3700) دۆلارەی کە تۆ ئەوکاتە داوتە نابێت تۆ تەنها بێی قیاسی ئاڵتون وەربگری، کە ئاڵتون بەرز بۆتەوە، بۆ قیاسی دینار وەرناگری؟ کە دینار چەند شکاوەو و ئێستا چەند ئیسفادە دەکەی لەگەڵاکان، یانی ئەو کاتە (3700) دۆلارت داوە, (3700) دۆلارەکە (گەڵا)ئەوکاتە بە(120) بووە، ئێستا هەر گەڵایەک بۆ تۆ کە وەری دەگریتەوە، (160) هەزار دینار ئەکات، واتە: (40)هەزار تۆ لە هەموو گەڵایەکە سوودمەندی تۆ لەمەیشدا سوودمەندی ، بەڵام بچی لەوەی زیاتر نرخی ئاڵتونیان لێ بسەنیتەوە، بە هیچ شێوازێک شەرعی نییە. ئەم پارەیە مامەڵەی قەرزی لەگەڵدا دەکرێت، بۆ تۆ زەرەر و مەندی لە قەرزەکەی کە ماوەتەوە، ئەوانەیان داویتەتەوە لەبەرئەوە بە هیچ شێوازێک بۆت نییە لە غەیری (3700)سەد دۆلارەکەی خۆت زیاتر وەربگریتەوە, ئەگەر ئیسپات بوایە بۆ ئەوەی کە تۆ زەرەرت کردووە، وە ئەوان بە عمدی پارەکەیان نەگێڕاوەتەوە، هەبووش بوون، وە تۆ زەرەرت کردووە، لە دەرئەنجامی گیری ئەوان، وە گرتنی پارەکەی تۆ ئەو کات ئەتتوانی قەرەبووی زەرەرەکەی خۆت وەرگریتەوە، بەڵام تۆ بچی تەنها پارەی (زێڕ) حسێب٫ بکەی وە بڵێی زێڕ نرخی زیاتر بەرز بۆتەوە٫ حسابی ئەوە نەکەی کە (دینار) چەند شکاوە٫وە ئەسڵی ئێمە لە وڵاتێکدا ئەژین کە مەعامەلەمان بە (دینارە) ئەو دۆلارەی تۆ ئێستا زۆر خێر بۆ تۆ زیاتر دەکات، لەو مەبلەغەی کە کاتی خۆی داوتە ئێستا، شەرعی نییە، تۆ بچی لە غەیری (3700) دۆلارەکەی خۆت پارەیەکی زیاتر وەربگریتەوە، ئەمە بۆ هەموو قەرزێکی تریش هەر بە هەمان شێوەیە. خوای گەورەش زاناتره