حوكمی شه‌تڕه‌نج
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەربارەی حوکمی 《شەترەنج》ئایا 《شەترەنج》 لە ئیسلام دا حەڵاڵە یا حەرامە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەک شەترنج بەڕێزان کۆی ئەو کارانەی کە مرۆڤ هەر کارێک ئینسان لە عیبادەت دوورخاتەوە، هەر کاتێک ئینسان 《شەترەنج》یا هەر کارێکی تر وای لێ کرد عیبادەتەکانی تاخیر بکات، یان بە سارد و سڕی بیکات، یان پەلەی تێدا بکات، یا ئەم کارە وای لێهات سوێندی لەسەر بخورێت، بخورێ یا ڕقی لەسەر دروست بێت، ئەم کارە (اتفاقا) حەرامە. هیچ مەجالی تێدا نییە، کە شەرعی نییە، بەڵام ئەگەر 《شەترەنج》 تەنها بۆ خۆشی بێت، وە بە هیچ شێوازێک تەئسیر لە عیباده‌ت نەکات، وەتەئسیر لەوەنەکات کە ئینسان دوژمنایەتی بۆ درووست بێت، شه‌تره‌نج یا هه‌ر كارێكی تر وای لێ‌كرد كه عیباده‌ته‌كانی تاخیر، بكات، یا به‌ساردو سری بیكات، هیچ مه‌جالی تێدا نیه كه شه‌رعی نیه. به‌ڵام شه‌ره‌نج ته‌نها بۆ خۆشی بێت، وه به هیچ شێوازێک کاریگەری له عیباده‌ت نه‌كات، وه کاریگەری له‌وه نه‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شمان لێ كرده‌وه، ئایه 《شه‌تره‌ج》 حه‌رامه یا حه‌ڵاڵه؟ زانایان بۆچوونیان له‌سه‌ر 《شه‌تره‌نج》 جیاوازه زۆرینه‌ی زۆری زانایان: (حه‌نه‌فییەكان_مالیكییه‌كان_ حه‌نبه‌لییه‌كان_وه هه‌ندێ له ئه‌صحابی ئیمامی شافیعی)ش پێیان وایه به‌بێ ئه‌مانه‌ش شه‌تره‌نج هه‌ر "حه‌رامه" وه 《شه‌تره‌نج》 دروست نیه، به‌ڵگه به‌چی دێننه‌وه كه شه‌تره‌نج حه‌رامه؟ به‌ڵگه‌و به‌و ئایه‌ته‌ی قورئان دێننه‌وه كه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ )خوای په‌روه‌ردگار باسی چی ده‌كات، باسی (خمردەکات،) باسی (میسیر)ده‌كات، باسی (ازلام) ده‌كات، كه خوای په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت: وازی لێبێنن٫ ئیمامی قرطبی له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌ی دا ده‌فه‌رموێت:( هذه الآية تدل على تحريم اللعب بالنرد والشطرنج قمارا أو غير قمار)ده‌فه‌رموێت: ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاری كردن: (به‌زار) یا 《شه‌تره‌نج》 ده‌فەرموێت: "حه‌رامه" له‌سه‌ر پاره بكرێت یان لەسەر پاره نه‌كرێت، وه ئیمامی علیش (رحمه‌ت و ره‌زای خوای لێبێت) به‌لای كۆمه‌ڵێكدا ڕۆیشت یاری شه‌تره‌نجیان ده‌كرد ئیمامی علی پێی فه‌رمون:( ما هذە التماثيل التی انتم لها عاكفون)فه‌رموی: ئه‌م 《بتانه》 چین له‌سه‌ری دانیشتون و هۆشتان داوه‌ته سه‌ری ئیمامی احمد دەفه‌رموێت:( أﺻﺢ ﻣﺎ قیل ﻓﻲ اﻟﺸﻄﺮﻧﺞ ﻗﻮل ﻋﻠﻲ رﺿﻲ ﷲ ﻋنە) ئه‌فه‌رموێت: 《"باشترین شت٫ راستترین شت كه ده‌رباره‌ی شه‌تره‌نج گوتراوه، ئه‌م فه‌رمایشته‌ی (ئیمامی علیه)كه به تماثیل به بت ناوی بردوه"》كه ئینسان مه‌ژغوڵ دەكات، وه كاتی (ئینسان) به فیرۆ ِدەبات، له (عبدالله‌ی كوری عمریان) پرسیوه ده‌رباره‌ی 《شەتره‌نج》 فه‌رمویه‌تی:(هی شر من نرد) فه‌رمویه‌تی: له 《زار》 خراپتره‌٫ كه ئینسان نابێت خۆی پێوه سەرقاڵ بكات 《ابن قدامه》دەفه‌رموێت: (واما شطرنج فهو كنردی)دەه‌فه‌رموێت: شه‌تره‌نج وه‌كو 《زار》 وایه (فی تحریم )له حه‌رام sبوندا واتا:چۆن 《نرد》كه نه‌صی له‌سه‌ره "حه‌رامه"كه زاره ِدەه‌فه‌رموێت: 《شه‌تره‌نجیش》 حرامه.(ابن قیم) ده‌رباره‌ی شەتره‌نج ده‌فه‌رموێت:(و و مفسدة الشطرنج اعظم من مفسدة النرد) دەفه‌رموێت: لێكه‌وته خراپه‌كانی 《شه‌تره‌نج》 له لێكه‌وته خراپه‌كانی 《زار》 یاری كردن 《به‌زار》 ده‌فه‌رموێت: زیاتره ( و كلما یدل علی تحریم النرد فدلالتە علی تحریم الشطرنج بطریق اولى) )ده‌فه‌رموێت: هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ش كه ده‌ڵێن: یاری كردن 《به‌زار》 "حه‌رامه" به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 《شه‌تره‌نجیش》 "حه‌رامه" بطرقین اولا به‌ڵكو زیاتریش ئه‌فه‌رموێت: ( وهذا قول مالك واصحابە و ابو حنیفه واصحابە و أحمد و اصحابە وهو قول جمهور التابعین ولا یعلم احد من الصحابة احلها ولا لعب بها. )ده‌فه‌رموێت: ئه‌مه قه‌ولی (ئیمام مالیك و اصحابی ئیمام مالیكه) (ئه‌بو حه‌نیفه و ئه‌صحابی ئه‌بوو حه‌نیفه‌یه) (ئیمامی احمد و ئه‌صحابی ئیمام احمدیشه) وه زۆرینه‌ی تابعینه دەفه‌رموێت: وه هیچ كاتیش نه‌نوسراوه یه‌ك صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) شه‌تره‌نجی كربێت، له‌كۆی ئه‌م به‌ڵگانه بۆمان ده‌ده‌كه‌وێت، به‌وه‌ی كه كاتی ئینسانی ئیماندار له‌وه پیرۆزتره، له‌مه به‌نرختره، له‌وه‌ی له‌م یاریانه‌دا به خه‌رجی بدات، وه به‌فیرۆی بدات، وه ئیستیفاده له كاته‌كه‌ی نه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌سڵ وایه، ئینسان خۆی لێ بپارێزێت، وه ئه‌م به‌ڵگانه‌ی عه‌رزم كردن مشتێكن له فه‌رواری ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه زانایان، وه قسه‌ی زانایانی پێشینی ئه‌م ئومه‌ته‌ن، له‌سه‌ر حه‌رام بونی یاری كردن 《به‌شه‌تره‌نج》 یا یاری كردن به هه‌ر بابه‌تێكی تر كه 《زاری》 تیا به‌كاردێ
لینک