14/04/2025 - 01:57 PM
20 بینراو

وێنه‌ كێشان به‌مه‌به‌ستی فێركردن

گشتی

بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێت: من کتێبی منداڵان دروست دەکەم، دیارە لەناو کتێبەکە دەیەوێت، شێوەی کارتۆن بەکار بێنێت، بۆ ئەوەی کە کتێبەکە هەم ڕەونەقی هەبێت، هەم سەرنجڕاکێش بێت، بە لای منداڵانەوە، جگە لەوە بە 《کورسی درەخت》《سروشت》 《مانگ》 《خۆر》 ئەمانە هەمووی دەیەوێت، دروست کات، لە کتێبەکەدا، ئینجا دەیەوێت شێوەی کارتۆنی، بۆ نموونە دروست بکات، وە 《ئەفلام کارتۆن》بۆ نموونە بەرهەم بهێنێت، وە ئەو ڕەسمکاری کاتێریانەی، کە هی ئەفلام کارتۆکانەکانن، لە کتێبەکاندا، بەکاری بێنێت، دەپرسێت، بۆ ئەوەی کە ئەمە تا چەند ڕێگە پێ دراوە، یا ڕێگە پێ دراو نییە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان دروستکردنی ڕەسم بابەتێکی 《خلافییە》 لە بەینی زانایاندا، بۆ چوونی دروستی زانایان لەم سەردەمەدا، ئەوەیە کە کێشەی وێنەکێشان 《وێنەی مرۆڤ》 یا 《وێنەی سروشت》 دروستە٫ بە مەرجێک ئەم وێنانە: یەکەم: بۆ منداڵ بن، دووەم: بە مەبەستی فێرکردن و سەرنجڕاکێشانی منداڵەکە بن، تەنانەت 《ئەفلام کارتۆن》 کە ئەوانەش هەر وێنەی 《جوڵاون》 هەموو ئەوانە ئێستا ڕێگە پێدراون٫ بە مەرجێک ئامانج لێی فێرکردنی منداڵەکە بێت، وە ڕاهێنانی منداڵەکە بێت، وە خۆشویستنی عیبادەت، یا زیکرەکان بێت، یا کتێبە پەروەردەییەکان بێت، لای منداڵەکان. ئەمانە هیچ ئیشکالی شەرعیان نییە، هەتا بەڵگە بەوە دێننەوە کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە خاتوو عائیشە خێزانی بووە، خاتوو عائیشە بووکەڵەی هەبووە، ئەم بووکەڵانە لە سەردەمی خۆیاندا لە پەڕۆ، بۆ لە شتی تر دروست کراون، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئینکاری نەکردووە، لە کاتێکدا ئەمانە لەوانەیە سێبەریشیان هەبووبێت، لە کاتێکدا کە ئەمان لەوانەیە بە شێوازێک لە شێوازەکان، کەدەڵێن: بووکەڵە واتە ڕۆح لەبەر بوون٫ پێغەمبەری خوا (ﷺ) هیچ کات ئینکاری نەکردووە، ئەو حەدیثەی کە دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) سووترەیەک لە بەردەمیدا بوو ڕەسمی لەسەر بوو کە نوێژی کرد، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئینکاری ئەوەی کرد کە لە ڕووی قیبلەدا دانراوە، وە سەرنجی پێغەمبەری خوای (ﷺ) لە نوێژەکەدا ڕاکێشاوە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی لای بەرن، لە پێشی قیبلەکە ئەو ڕەسمانە لابەرن کەواتە دەڵێین: ئەم ڕەسمانە ڕێگە پێ دراون، بە مەبرجێک وەکو عەرزم کردن، ئامانجەکەی لێی فێرکاری بێت، وە پەروەردەکردنی منداڵ بێت، لەسەر ئەخلاقی تەندروست، وە کاریکاتێر، و وە بابەتی ئەفلام کارتۆنی منداڵیش هەمان حوکمی شەرعیان هەیە، وە تەنانەت بۆ گەورەیش یەعنی بۆ نموونە ئێمە جاری وا هەیە پێویستمان بەوە هەیە نەخشەی لاشەی مرۆڤ بکێشین، بە مەبەستی فێرکردن بۆ قوتابیانی بۆ 《کۆلێجی پزیشکی》یا کۆلێج و پەیمانگە تەندروستییەکان٫ هیچ کام لەمانەی ئیشکالێکی شەرعی نییە، مادام ئامانج لێی فێرکردن و پەروەردەکردنە. خوای گەورەش زاناتره