مامه‌ڵه كردن به پاره‌ی خه‌ڵك له قیستدا به شه‌راكه‌ت
به‌ڕێزێكی كه ده‌پرسێت: به‌وه‌ی كه ئه‌م گوایه كاری قیست دەكات٫ براده‌رێكی هه‌یه شت ده‌كڕێت٫ وه دەیفرۆشێته‌وه‌٫ به‌قیست براده‌رێكی هه‌یه له پرسیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: (٢٥)وه‌رقه‌م دەداتێ ئه‌م ده‌چێت سه‌یاره‌ی پێ ده‌كڕێت و دواتر ده‌چێت سه‌یاره‌كان ده‌فرۆشێته‌وه ،به‌قیست له موعامه‌له‌كه‌یدا وا رێك كه‌وتوون كه پشكێك به براده‌ره‌كه‌ی، ده‌دا له‌و قازانجه‌ی كه‌ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، ده‌پرسێت ئه‌م مامه‌ڵه‌یه حه‌رامه یا حه‌ڵاڵه؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ده‌ڵێین ئه‌م مه‌عامه‌له‌یه هیچ گرفتێكی شه‌رعی نیه، به‌مه‌رجێك به‌وه‌ی كاتێك ئه‌م به‌رێزه ده‌بێت به‌شه‌ریك ئه‌م عه‌مه‌لیه‌یه ئێمه بۆی وه‌سف كه‌ین پێی دەگوترێت عه‌مه‌لیه‌ی (موضاره‌به) واته من كارێكم هه‌یه ٫پیشه‌یه‌كم هه‌یه‌٫ جا ماركێتم هه‌یه‌٫ (ئیشی سه‌یاره) دەكه‌م (ئیشی بازرگانی) تر ده‌كه‌م ئیشی ئه‌شیای كاره‌با دەكه‌م، مه‌وادی ئاو (ده‌كه‌م) هه‌رچی دەكه‌م هه‌ر پیشه‌یه‌كم هه‌یه، به‌ڕێزێك هه‌یه پیشه‌ی نیه‌و پاره‌ی هه‌یه من پیشه‌م هه‌یه‌و پاره‌م به‌ده‌سته‌وه نیه، من رێك ده‌كه‌وم له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌كم ده‌داتێ، ئیشه‌كه به‌رێوه ده‌به‌م باشه رێک ده‌كه‌وین له داهاتی ئه‌م پاره‌یه من نیسبه‌یه‌ك ده‌ده‌مه‌وه به‌و ئه‌مه (مضارەبه‌یه) كه ده‌ڵێین (مضارەبه‌یه) به‌رێزان واتا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاره‌كه ده‌دا ئاگای له‌وه بێت كه هه‌ر زه‌ره‌رێك ڕوو بدات، له‌م معامه‌له‌یه‌دا له خاوه‌ن كاره‌كه ناكه‌وێت و له‌خاوه‌ن پاره‌كه ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر چی خاوه‌ن كاره‌كه پێشی وتی: من له زه‌ره‌ریشدا شه‌ریكم ڕاست ناكا بۆ؟ چونكه به‌یانی كه گوتت له زه‌ره‌ردا شه‌ریك به، ده‌ڵێت: كاكه ده‌چین شه‌رعده‌كه‌ین كه‌چووه به‌رده‌م شه‌رع له (موضارەبەدا) شه‌رع زه‌ره‌ر نادا به كه‌سی خاوه‌ن كار ٫ده‌یدا به‌كه‌سی خاوه‌ن پاره، هه‌ر زه‌ره‌رێكی ماددی هه‌بێت له‌و ده‌كه‌وێت، كه‌واته ئاگامان له‌وه بێت ئه‌و به‌رێزه‌ی تۆ پاره‌كه‌ی لێوه‌رده‌گریت تۆ سه‌یاره‌ی پێ دەكڕی و پێ ده‌فرۆشیت، قبوڵمانه، به‌ڵام به‌یانی ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌یاره‌یه سوتا، ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌یاره‌یه، زه‌ره‌ری كرد، ئه‌و نیسبه‌ی زه‌ره‌ره‌كه ته‌حه‌مول ده‌كات، ئه‌گه‌ر پاره‌كه به‌كۆ هی ئه‌و بوو ئه‌مه یانی تۆ هیچ پاره‌ت نیه، پاره‌كه‌ت له‌و وه‌رگرتوه، وه به پاره‌كه‌ی ئه‌و ئیش ده‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر پاره‌كه كه‌تۆ لێی وه‌رده‌گریت، به (مضاربە) خۆشت پاره‌ت هه‌یه ئه‌وكاته نیسبه‌ی زه‌ره‌ره‌كه له‌قه‌ده‌ر نیسبه‌ی پاره‌كان ته‌وزیع ده‌كرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌تۆ خۆشت پاره‌ت هه‌بوه، وه ئیشیشت كردوه، وه ئێستا كاره‌كه زه‌ره‌ری كردوه، گریمان پاره‌كه ده‌فته‌رێك بوه (٢٥) وه‌ره‌قه‌ی هی ئه‌و براده‌ره بوه (٧٥)وه‌ره‌قه‌ی هی خۆت بووه‌٫٫ ئێستا كه سه‌یاره‌كه سوتاوه (٣له‌سه‌ر٤ی) زه‌ره‌ره‌كه به‌رتۆ ده‌كه‌وێ (١له‌سه‌ر ٤) به‌ر ئه‌و ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر كۆی پاره‌كه هی ئه‌و بوایه له (سه‌دا سه‌دی) زه‌ره‌ره‌كه به‌ر ئه‌و ده‌كه‌وت ، ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌تان نیو به نیوه‌و تۆ پاره‌كه هه‌ڵده‌سورێنی نیسبه‌ی زه‌ره‌ره‌كه نیو به‌نیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ هیچ پاره‌ت نه‌بێت .و ئه‌و پاره‌ی هه‌یه تۆ كاردەكه‌ی ئه‌و پاره ده‌دا، ئه‌وكاته له (سه‌دا سه‌دی) زه‌ره‌ره‌كه ئه‌و ته‌حه‌مولی دەكات، ئه‌مه له شێوازی ئه‌م رێكه‌وتنه، به‌ڵام ئاگات له‌وه‌بێت به‌هیچ شێوازێك ناكرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاره له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، بۆ مامه‌ڵه پێوه‌كردن(نیسبه‌ی ربحی مه‌قطوع)واتا: قازانجێكی دیاری كرا‌و بده‌ن به‌خاوه‌ن پاره‌كه‌٫ یانی بۆنمونه من پاره‌یه‌ك وه‌ر ده‌گرم، له به‌رێزت به‌هیچ شێوازێك دروست نیه بڵێی من مانگی (دوسه‌د دۆلارت) ده‌ده‌مێ٫ ئه‌مه (سوه) پێی ناگوترێت، مامه‌ڵه، ئێمه به‌م به‌رێزانه ده‌ڵێین كاكه وه‌رن له پشكێكی ئه‌م مامه‌ڵه‌یەدا ده‌بین به شه‌ریك له زه‌ره‌و قازانجدا، به‌و شێوازه‌ی كه عه‌رزم كردن، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان پاره‌مان نه‌بوو، مه‌فروزه كه‌سی خاوه‌ن پاره ئاگادار بكه‌ینه‌وه بڵێین جه‌نابت پاره‌مان بده‌رێ كه‌سابه‌تی پێوه ده‌كه‌ین، له قازانجدا به‌وه‌ندە شه‌ریك ده‌بین، وه ئه‌گه‌ر زه‌ره‌رمان كرد تۆ ده‌بێت ئاگات لێبێ كۆی زه‌ره‌ره‌كه له‌سه‌ر تۆیه، به‌مەرجێك ئه‌گه‌ر من هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌كم نه‌كردبێ، له هه‌ڵسوڕانی پاره‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر ئیسپاد بو كه‌تۆ كه‌مته‌رخه‌میت كردوه، له هه‌ڵسورانی پاره‌كه‌دا، ئه‌وكاته له‌قه‌ده‌ر نیسبه‌ی كه‌مته‌ر خه‌میه‌كه‌ت ته‌حه‌مولی زه‌ره‌كه‌ی دەکەی، ئه‌گه‌ر كه‌مته‌ر خه‌میت نه‌بوو تۆ ته‌حه‌مولی زه‌ره‌ر ناكه‌ی،