خوێندنی نزای وه‌سیله له‌پاش قامه‌ت كردن بۆ نوێژ
به‌رێزێكی كه دەپرسێت: ده‌رباره‌ی بابه‌تی (بانگ و قامه‌ت) ئایه دروسته ئێمه له دوای قامه‌ت ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكێك ده‌یبینێت یان دەیبیستێت، له‌زۆرێك له مزگه‌وته‌كاندا دوعای وه‌سیله ده‌خوێنرێت:《اللهم رب هذه الدعوة التامة، والصلاة القائمة، آت محمدًا الوسيلة والفضيلة، وابعثه مقامًا محمودًا الذي وعدته》ئایه كردنی ئه‌م دوعایه له‌دوای قامه‌ت شه‌رعیه یا شه‌رعی نیه ؟؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: به‌كۆده‌نگی زانایان ئه‌م دوعایه دوای بانگدان مه‌شروعه، وەسوننه‌تێكی گه‌وره‌شه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هانی خه‌ڵكی داوه به‌وه‌ی له‌دوای بانگدان ئێمه بانگ بێژ چی گوت وه‌كو ئه‌و بڵێینه‌وه كه گه‌یشته 《حی علی صلاة حی علی فلاح بڵێین "لا حول ولا قوة إلا بالله" 》 كه بانگ بێژ گوتی:《 لا الله الا الله》 ته‌واو بوو ئێمه صه‌لاوات له دیداری پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) بده‌ین وه ئه‌م دوعایه بكه‌ین ئه‌مه دروسته به‌ڵام ئه‌مه دوای بانگ ئه‌ی دوای قامه‌ت ئه‌مه دروسته یا دروست نیه؟ زۆرینه‌ی زۆری زانایان پێیان وایه به‌وه‌ی كاتێ كه (موقیم) ئه‌وه‌ی كه بانگی داوه قامه‌تده‌كا٫ ئێمه وه‌كو ئه‌و قامه‌تده‌كه‌ینه‌وه، جگه له‌وه‌ی كه ده‌ڵێت: (حی علی صلاة حی علی فلاح) له‌گه‌ڵی دەڵێینه‌وه، به‌ڵام كه ئه‌و گوتی:《 قد قامة صلاة قد قامة صلاة》 ئێمه هیچ ناڵێین؛ هه‌ڵده‌ستین بۆ نوێژه‌كه دەوه‌ستین، له ریزی نوێژه‌كه‌دا، زۆربه‌ی زۆری زانایان پێیان وایه به‌پێی ئه‌و حه‌دیثه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) ده‌فه‌رموێت: (بين كل أذانين صلاة) دەڵێن: كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) قامه‌تیشی ناو ناوه (آذان) چونكه دوو (آذان) نیه ئێمه هه‌موومان ده‌زانین (بین كل أذانين) یانی بین (كل آذانين والاقامة) یانی كەواته ئیقامه‌یشی به (آذان) ناو ناوه‌٫ مادام دوعاكه‌ش دوای (آذان) مه‌شروعه‌٫ زۆرینه‌ی زۆری زانایان ده‌ڵێن: گرفتی نیه‌٫ ئینسان دوای قامه‌تیش ئه‌م دوعایه بخوێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دوای بانگ ده‌ی خوێنێت، به‌ڵام به مه‌رجێك كه‌سه‌كه بۆخۆی بیخوێنێ، به‌ده‌نگی به‌رز نه‌یخوێنێت، وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ ئێمه ده‌یبینین له هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كاندا ئیمامه به‌رێزه‌كان به‌ده‌نگی به‌رز، دەیخوێنن، وه مه‌ئمومه‌كان (ئامین) ده‌كه‌ن له دوایه‌وه عوله‌ما وایان نه‌گوتوه، گوتویانە دوعاكه مه‌شروعه بخوێنرێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێک بۆخۆی بیخوێنێت، وه مامۆستای به‌ڕێزیش دوای قامه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی كه قامه‌ت ده‌كات بۆخۆی بیخوێنێت، كه‌واته ئیشكالێكی شه‌رعی نیه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه له‌دوای قامه‌ت دوعای وه‌سیله بخوێندرێت، هه‌ندێ له عوله‌ما له‌گه‌ڵی نه‌بون، به‌ڵام زۆرینه‌ی زانایان له‌گه‌ڵین به‌و شێوازه‌ی كه من عه‌رزم كردن خوای گەورەش زاناترە