دروستكردنی ئه‌پ و دیزاین كردنی وێب سایت
به‌ڕێزێكی كه ئه‌پرسێ سه‌باره‌ت به دروستكردنی ئه‌پی مۆبایل ئایه دروست كردنی ئه‌پی مۆبایل شه‌رعیه یادیزاین كردنی وێب سایت شه‌رعیه له‌كاتێكدا ئه‌م ئه‌پی مۆبایله یا ئه‌م دیزاین ووێبسایتانه‌ی كه دروست دەكرێن له‌وانه‌یه ریكلامی ناشه‌رعییان تێدا گوزه‌ر بكات، یا له‌وانه‌یه وێنه‌ی ناشه‌رعیان تێدا گوزه‌ر بكات، ئایه ئه‌مانه حوكمی شه‌رعی ئه‌م بابه‌تانه دەگۆڕێت ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ئێمه ده‌ڵێین به‌ڕێزان سه‌رتا ئێمه پێویسته خۆمان بكۆڵینه‌وه له‌و شوێنه‌ی وێبسایته‌كه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ین، ئه‌م ده‌زگایه، ئه‌م كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت، ئه‌م وێبسایته دروستبكات، ئامانجی چیە، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به ئێمه‌ی ده‌ڵێت: له‌ڕوی (ئامانجه‌وه) له‌روی (كاره‌كانه‌وه) ئیشكالێكی شه‌رعی نه‌بێت، ئێمه بۆی دروست ده‌كه‌ین، چۆن كه ریكلامێك له په‌یجه‌كه‌دا دەكرێت، كه ئه‌م ریكلامه له‌وانه‌یه سه‌دا%2 كار‌و چالاكیه‌كانی په‌یجه‌كه بێت ره‌سمی ئافره‌تێكی تێدا بگوزه‌رێت، ئه‌مه نه‌كاره‌كه‌ی بۆ حه‌رام ئه‌كات، نه‌كاری دیزاینه‌ری وێب سایته‌كه حه‌رام ده‌كات، یانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دیزاینی وێب سایته‌كه‌ی كردوه، ئه‌مه كاره‌كه‌ی حه‌رام نابێت، كه له%2 یان %1 كاری دیزاینه‌كه كاری حه‌رامی پێدا ڕۆشتوه, یا بۆنمونه دەڵێت ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌م وێبسایته یا ئه‌م ئه‌په مۆسیقای تێدا به‌كارهات، ئه‌مه‌ش بابه‌تی مۆسیقا بابه‌تێكی خیلافیه عوله‌مای متٲخرین رێگه‌یان پێداوه، ئیشكالێكی شه‌رعی دروست ناكات، چونكه هه‌ده‌فی ئه‌ساس له دروست كردنی ئه‌پدا وێبسایته‌كه مه‌سه‌له‌ی مۆسیقاكه نیه، ئه‌وه‌نیه بڵێ من وه‌ڵا ئه‌پێكم بۆ میوزیك دروست كردوه، نا تۆ ئه‌پێكت بۆ كارێك دروست كردوه به‌ڵام له‌كاتی تێپه‌ر بون، یان به‌كارهێنانی ئه‌په‌كه هه‌ندێك میوزیكی هێمنی له‌سه‌ره ئه‌مه حه‌رامی ناكات، چونكه وه‌ك عه‌رزم كردن ئامانج له دروستكردنی ئه‌په‌كه یا وێب سایته‌كه بونی مۆسیقاكه نیه، وه ئه‌گه‌ر نه‌بێت بۆ دەرچون له‌م خیلافه باشتر وایه نه‌بێت، به‌ڵام كه هه‌شبو به‌و شێوازه كه‌م و كورته ئیشكالێکی شه‌رعی بۆ كاری به‌رێزت كه دیزانه‌ری یا ئه‌پێ دیزاین ده‌كه‌ی ئیشكالێكی شه‌رعی دروست ناكا. خوای گەورەش زاناتره